CHAPTER.3

684 161 140
                                    

~وتم ٢٠ ڤۆتی بۆ بێت ئینجا ئەم پارتە دا ئەنێم بەس ١٥ ڤۆتی بۆ هاتووە🙂بەس دڵم بیگە ئەمەم دانا جا ئەم پارتە ٢٥ ڤۆتی بۆ نەیەت پارتی داهاتوو دانانێم..لە ماوەی ٢ رۆژدا ٤ پارتم دانا و بە هەموویەوە ١٠٠ ڤیوی هەیە 😐~
.

ن/ت پۆڤ...

سۆنووو؟؟ بانگی سۆنو'م کرد ئەویش ساڵێک لە خۆم گەورەترە..وە هاوڕێمە هەر لە ئامادەییەوە..وە ئێستاش یارمەتیدەرمە...

سۆنو: چۆن بوویت؟

ن/ت: خراپ نەبوو..ئۆهـ دەتوانیت فایلی زیاتر و زانیاری زیاترم بەیتێ لەسەر نیکی...

سۆنوو: ئۆهـ ببورە... من کارێکی زۆر بەپەلەم بۆ دروست بوو وە دەبێت ئێستا بڕۆم...خۆت بڕۆ بۆ ژوورەکەم و فایلەکەی بخوێنەوە ^ـ^

ن/ت : ئۆهـ کێشە نابێت خوات لەگەڵ

«چوومە ئۆفیسەکەی سۆنوو وە فایلەکەی نیکی'م دۆزیەوەو دەستم کرد بە خوێندنەوەی...یەکەم لاپەڕەیم بینی کە ڕەسمێکی نیکی لەسەر بوو زەردەخەنەی کردبوو»

«سایکۆیەک پێکەنیوە؟...سەیــرە...خوشکیشی هەیە...نیشیمورا کۆنۆن..بۆستە؟؟ نیکی پێشتر دانسەر بووە..؟»

«سێرێکی سەعاتەکەی دەستم کرد و شۆک بووم ئەوە کاتژمێر ٩ بەیانیە...هۆڵی شیتتتت من ئێستا نەخۆشێکی ترم هەیە...»

«بەپەلە فایلەکەم داخست و چوومە ئۆفیسەکەم...بەڵام خۆشبەختانە هێشتا نەخۆشەکە نەگەشتبوو...فایلەکەی نیکیم خستە ناو چەکمەنجەی مێزەکەم و چاوەڕێی نەخۆشەکەی دواتر بووم...»

~دوای چەند سەعاتێک~

«ئۆهـ لە کۆتایدا ئیشی ئیمڕۆشم تەواو بوو»

«فایلەکەی نیکیم بیر کەوتەوەو لە چەکمەنجەکەم دەرم کرد و دەستم کرد بە خوێندنەوەی»

«لەکوێدا بووین...ئۆهـ کەواتە دانسەر بووە هەر لە ٥ ساڵیەوە...وە خوشکێکی هەبووە بە ناوی کۆنۆن ئەوی کوشتوەو خێزانەکەی خۆشی کوشتووە....خوشکی خۆی کوشتووە؟!~ ئەمە شتێکی تیایە ئەبێت بیزانم...دیارە نیکی کە خەمی ئەبێت خۆی بەهێز و دڕندە دەر ئەخات...»

«جانتاکەم هەڵگرت و لە ئۆفیسەکەم چوومە دەرەوە...هەموو کاتێک پێش جێهێشتنی ئێـرە سەرێک لە نەخۆشەکانم ئەدەم...سەرم لە هەموویان دا تەنها نیکی ماوە...»

«لە پەنجەرەکەوە سێرێکیم کرد خەریکی نووسینی شتێکە لەسەر دیواری ژوورەکەی...هم قۆز دیارە...ئاهـ منی گەمژە بیـر لە چی ئەکەمەوە»

ن/ت !!! «دەنگێک لە پشتمەوە بانگی کردم ئاوڕم دایەوە بێگوومان بێجگە لە سۆنوو کەسی تر نییە»

killer {Ni-ki ff}Where stories live. Discover now