CHAPTER.19

532 139 87
                                    

Vote~
.
.

ن/ت پۆڤ//

هەستام لە خەو هەر لە هەمان ئەو ژوورە بووم بەڵام زۆر تاریک بوو..من دوێنێ شەو کاتژمێر ١٢ شەو خەوتم..وە دوای ئەوەی کە نیکی هاتە لام هیچ نەهاتەوە لام لەو کاتەوە....وە ئێستاش بەخەبەرم...

هەستام لەسەر بێدەکە و چوومە لای پەنجەرەکە...هێشتا دنیا تاریک بوو..پێم وابوو هێشتا شەوە...گڵۆپەکەم هەڵکرد و سێری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر پێنجی ٥ بەیانی بوو...

دوای ئەوە دەنگە دەنگێک ئەهات لەدەرەوە...چوومە لای پەنجەرەکەو کەمێک پەردەکەم لادا سەیرێکم کرد کە نیکی کۆمەڵێک پاسەوان بە چەکەوە بە خێرایی لە ماڵ چوونە دەرەوە...

ن/ت: ئەمانە شێت بوون؟ بەم تاریکیە و بەم سەعات ٥ بۆ کوێ ئەچن....

نەم ئەزانی چی بکەم بە ژوورەکەدا ئەسوڕامەوە وە دەرگاکەشم لەسەر داخرابوو...چوومە سەر بێدەکەو پاڵکەوتم بە هیوای ئەوەی کە خەوم لێ بکەوێتەوە...

لە ناکاو فرمێسکێک بە چاومدا هاتە خوارەوە...وەک بڵێی هێشتا باوەڕم بە شتەکان نەئەکرد...

ن/ت: هەربەجدی نیکی ئەو کوڕەی کە خۆشمئەویست هیچ منی خۆشناوێت و هەموو ئەو کاتە درۆی لەگەڵ کردووم....لە هەمووی خراپتر؟ مافیایە؟ باشە من هەر نەشم ئەزانی کە مافیا لەم وڵاتە هەیە...وامئەزانی تەنها لە ئەمریکاو مەکسیک و ئەوروپا هەیە...

ئەوان دڕندەن...وە بە شێوازێک فێڵت لێ ئەکەن کە هەر هەستیشی پێ ناکەیت...ئەوان بێ دڵن..!

کەواتە من دایک و باوکیشم هێندە دڕندە بوون لەگەڵ خێزانەکەی نیکی؟ باشە من هیچ تاوانێکم هەیە لەگەڵ ئەوەدا؟؟..

چی بکەم؟؟؟ من لە مەترسیدام...لە هەر ساتێکدا بێت نیکی کۆتایی بە ژیانم دەهێنێت..! ئەو مافیایە..! وە دەیەوێت تۆڵەم لێ بکاتەوە...من دەبێت لێرە ڕا بکەم بە هەر جۆرێک بێت!!!  ب بەڵێ دەبێت ڕا بکەم...!

هەستام لەسەر جێگەکەم هەموو سەریناکەم تەڕکردبوو بە فرمێسک و گریان...

چوومەلای دەرگاکەو هەتا هێزم تیا بوو شەقێکم لە دەرگاکە دا...بێگوومان دەرگاکە تەختە بوو وە تەنها هێزی ئەویست بۆ کردنەوەی....

خێرا کورسیەکم هەڵگرت لە ژوورەکەو کێشام بە دەسکی دەرگاکە خۆشبەختانە شکا...

ن/ت: خوایە گیان کەس هەستی پێ نەکات...

وە دەسکی دەرگاکەم شکاند و کرایەوە...

ن/ت: یەسسسسسس

چوومە دەرەوە لە ژوورەکەو دەمویست لە پلیکانەکان بچمە خوارەوە لەو کاتەی کە گوێم لە دەنگی قاچی کەسێک بوو ڕێک دڵم بەربۆوە...

killer {Ni-ki ff}Where stories live. Discover now