Part-14-

406 62 56
                                    

چێژ ببینن💞💞
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:باشە دەی ئایا ئامادەن؟(هەموویان "بەڵێیەکیان" بۆ کووک کرد تەنها تای نەبێت کە سەری دانەواندبوو و چاوەکانی توند داخستبوو و تەنها چاوەڕێی ئەوەیە بە زووترین کات ئەمە تەواو بێت)

نامجوون:بیکە کووک..(هەر لەگەڵ ئەوە کووک سەرەتا بە هێواشی ئۆتۆمبێلەکەی پێشی جوڵاند دواتر گەڕایەوە دووبارە بۆ ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتەوە بەڵام ئەمجارە بەخێرایەکی زۆر زیاتر کەوای کرد ئەوانەی دواوە هەموو بەرز ببەنەوە لە دوای ئەوە ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی خۆی جووڵاو سەر ڕێگاکە هیچ شتێکی لەسەر نەمابوو کووک بزەیەکی لاری کردوو و سەیری تای کرد چاوەڕێی دەکرد تای بزە لەسەر لێوی بێتوو شانازی بکات بەڵام هێشتا سەری نەوی بوو)

نامجوون:تەواو کووک هەر خۆت لێیبووخڕە بۆ فرۆکەخانە..(کووک هێشتا چاوی لەسەر تای بوو، تای سەری بەرز کردەوە بەڵام سەرنجی هیچی نەدا تەنها سەیری دەرەوەی دەکرد کووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و گووتی...)

جۆنگکووک:باشە...(لەگەڵ ئەوە بەڕێکەوتن)

نامجوون:لە کۆتایدا گەیشتین،هەریەکەو شتێک بهێنێت بۆ پارێزگاری...(لە دوای ئەوە تای تیروکەوانەکەی هەڵگرت کووک داری بەیسبۆڵەکەی یۆنگی چەکەکەی بۆ خۆی و جیمین و جهۆپ ،جین و وو شیک و نامجوون وەک کووک داری بەیسبۆڵیان هەڵگرت)لە بیرتان بێت لەگەڵ یەک بن  لە یەکتر جیا مەبنەوە،لەسەریان بدەن تەنها لە سەریان ،وە گازتان لێنەگیرێ.

جین:تەواو نیگەران مەبە...(ئەوانی تریش سەریان لەقاند و چوونە ناو فرۆکەخانەکە،ئەمە هیچ دەرەوەی بە هەموو شێوەیەک خوێن و تێکچوون بوو ناوەوەشی لە دەرەوە خراپتر بوو تەنانەت بۆنی خوێنەکە تێکی دەدای )

نامجوون:هەمووتان لە دوای یەک بن...(بە نزمی گووتی لە ئێستادا لە ناوەوەن،رووناک نەبوو بەڵام دەشتوانی ببینی گلۆپەکان پێدەبوون و دەکووژانەوە لەگەڵ ئەوەش لە دەرەوە کەشوهەواکە وردە وردە دەگۆڕا بۆ کەشێکی باراناوی ،جۆنگکووک لە دواوەی تای دەرۆیشت چووە تەنیشتی و گووتی....)

جۆنگکووک:سەیربکە تای...(قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک تای گووتی.....)

تایهیۆنگ:ئێستا کاتی نییە جۆنگکووک...(بە ساردی جوابی دایەوە کووک هەستی بە دڵشکان دەکرد ئەو بە بیری نایەت تای هیچ جارێک بە ساردی قسەی لەگەڵدا کردبێت بەم ئاستە بۆیە تەنها سەری لەقاند)

نامجوون:سەیربکەن دەی وەرن لێرەوە...(ئاراستەی بۆ ئەو دەرگایە دا کە شوێنی چوونە ژوورەوەی گەشتیارەکان بوو ،دوو دەرگای مامناوەندی سلڤەر بوون نامجوون دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە دانا هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و بە هێمنی دەرگاکەی کردەوە بەڵام چی هەر لەگەڵ کردنەوە دەرگاکە کۆمەڵێک زۆمبیان بینی کە لەسەر جەستەیەکن زگیان هەڵدری بوو هەریەکە ئەندامێکی جەستەی ئەم کەسەیان دەخوارد سەرقاڵی بوون کاتێک بانگتان و وو شیک ئەم دیمەنەیان بینی نێوچەوانیان گرژ کرد لە پیسیان و تێکەڵهاتنی گەدەیان نامجوون پەنجەی لەسەر دەمی دانا بە مانای ئەوەی بێدەنگ بن و دوای بکەون ،دەستی کرد بە هەنگاونان بە هێواشی ئەوانی تریش دوای ئەو کەوتبوون لە دەرگایەکی تر نزیک بوونەوە نامجوون کەمێک راوەستا لە نزیک دەرگاکە پێشی بیکاتەوە وەک ئەوەی بڵێی خۆی هێمن دەکاتەوە دەیهەوێ دڵی ئارام بکاتەوە لە لێدان بە خێرای تەنیا ئەو نا بەڵکو هەموویان بەم شێوەیە بوون نامجوون ویستی دەرگاکە بکاتەوە و کردیەوە بەڵام دەنگی دەرگاکە جیرەیەکی لێ هات کە وای کرد سەرنجی زۆمبیەکان بۆ لای ئەوان بچێت نامجوون سەری نزم کردوو و دواتر بە خێرای گووتی....)

Stay_taekookWhere stories live. Discover now