Part-22-

349 64 172
                                    

چێژ ببیینن🩷🩷
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

ب.جیۆن:ئێهـ بۆ شتێک ئێوەم هێناوە دەمەوێ هەموو شتێکتان بۆ باسکەم ...(بانگچان و ئەوان سەریان سوڕما)

یۆنگی:دەربارەی چی؟

ب.جیۆن:سەرەتا با دانیشین..(هەموویان سەریان لەقاند ب.جیۆن گووتی....)

ب.جیۆن:ئەم ڤایرۆسە بە ئەنقەست بڵاو کراوەتەوە ....(هەموویان شۆک بوون)

یۆنگی:واتا چۆن؟

ب.جیۆن:بەرای ئێوە ئێمە نەدەبوو ئێستاکە بووباینە زۆمبی ؟(دەستەکانی لە یەک ئاڵاند)

یۆنگی:بەڵێ وایە...(بە کزی گووتی)

ب.جیۆن:باشە کەواتە چۆن ئێمە لێرەین و بە سەلامەتی؟(هەموویان بە بێدەنگی سەیری ب.جیۆنیان دەکرد)

بانگچان:دەتوانی لە سەرەتاوە هەمووی روون بکەیەوە؟(ب.جیۆن سەری لەقاند و گووتی.....)

ب.جیۆن:ئێوە لەوانەیە من نەناسن من یەکێک لە ئەندامەکانی سەرۆکایەتی سۆلم(ئەندام پەرلەمان) لەگەڵ باوکی تای و جیمین و یۆنگی و دایکی و باوکی جهۆپ و نامجوون ،وە ئەو رۆژەی کە ڤایرۆسەکە بڵاو دەبۆوە دەمان ویست کە لەگەڵ هاوڕێکانمان واتە دایک و باوکی ئەمانە(ئاراستەی بۆ تایجین و یوونگی هۆبی کرد،بانگچان سەری لەقاند و ب.جیۆن درێژەی بە قسەکەی دا و گووتی....)

ب.جیۆن:بچین بۆ گەشتێک بەڵام لە رێگای چوونمان ئاگادار کراینەوە کە شتێک لە ئارادایە شتێکی گەورە بۆ کوشتنی ئێمەیە ،چونکە پرۆژەیەکیان دانابوو کە پارەیەکی زۆر قازانج دەکرا بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە بە هەموو شێوەیەک چوونکە زەرەرێکی زۆری بە خەڵک دەدا تەنها بۆ ئێمە و چەند کەسێکی زەنگین سوودی دەبوو ئەم رەتکردنەوەیە ئەوانی زۆر توڕە کرد بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان دەدا ئێمە دوور خەنەوە بەڵام نەیان دەتوانی چونکە دەسەڵاتێکی زۆرمان هەبوو هێزی شوێنەکانمان لەوان زیاتر بوو ئەمە چەند مانگێک پێش ئێستا روویدا...(هەموویان شۆک ببوون)

ب،جیۆن:لەو رۆژەی گەشتەکەمان لە رێگای چوونمان ئاگادار کراینەوە بە هیچ شێوەیەک نەچینە فرۆکەخانە بچینە ئەو شوێنەی کە ماوەیەکی زۆر زۆرە بۆ کاتێکی نا لەبار دروستمان کرد کە ئێرەیە هەموومان زۆر شڵەژاو بووین بە خێرای بە پیاوەکانمان گووت بچن بە دوای منداڵەکان لە قوتابخانە بەڵام هەواڵیان نەما ئەو کەسەی کە پێی گووتین کە شتێکی لەم شێوەیە لە ئارادایە مەرۆن بۆ فرۆکە خانە هاتە لامان گووتی کە چۆی بۆنگ چان ئەم ڤایرۆسەی لەگەڵ ئەوانی تر بە نهێنی لە تاقیگە دروست کردووە لەسەر خەڵکانی بێتاوان تاقیکردۆتەوە و چەندەها کەسی پێ کووشتووە تا وەکو ئەوە دەرچووە کە دەیهەوێ،وە پلانی هەبووە لەو کاتەی لەوێ بین بڵاوی بکات ،دواتر ڤایرۆسەکەی بڵاو کردەوە بە دانانی پیاوێکی داماوی تووشبوون بە ڤایرۆسە دوای تەنها ١٥-٢٠ خولەک پیاوەکە گۆراوە بۆ زۆمبی ،دوای تەنها ماوەیەکی کەم زۆمبیەکە زیاتر و زیاتر دەبوو وە سەربازیان ناردبوو بۆ ئەوەی ئێمە گۆراین بۆ زۆمبی هەموومان لەناوبەرن بەڵام بێئاگا لەوەی کە ئێمە نەچووبووین،بەم شێوەیە ئەم سەربازانە ئەم هەموو زۆمبیەیان پێ ڕانەگیراوە لە تەواوی کۆریادا بڵاو بۆتەوە،وە چۆی بۆنگ چان پێش ئەوەی بڵاوی بکاتەوە چارەسەری بۆ ڤایرۆسەکە داناوە و هەر لە کاتی بڵاو کردنەوەی ڤایرۆسەکە دەیتوانی هەمووی بوەستێنێ بەڵام نەیکرد ،وە ئێمەش لەو کاتەی کە لێرە دەمینێینەوە دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند زانایەکی متمانە پێکرا و دکتۆر بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکە وە هێشتا لە گەڕان داین .(هیچ قسەیەک نەدەکرا نەیان دەتوانی بیکەن لەبەر ئەم شۆکە زۆرە بۆیە ب.جیۆن درێژەی بە قسەکەی دا و گووتی.....)

Stay_taekookWhere stories live. Discover now