Part-21-

372 68 123
                                    

چێژ ببینن🩵🩵
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

یۆنگی:زۆرباشە کەواتە با برۆین...(بانگچان سەری لەقاند و لەوکاتەدا لەوێ رۆیشتن و چوونە دەرەوەی هاگینبێر،دوای کەمێک لە رۆیشتن دیمەنێکی کۆمەڵە کەسیان بینی کە بە مردووی کەوتوون ،کۆمەڵەکە لە منداڵ تاکو گەورە بوون جەستەی هەریەک بە لایەکدا بڵاوببۆوە و کەوتبوو هەموویان بە چاوی بەزەیەوە سەیری ئەوانیان دەکرد)

یۆنگی:چان سەیری ئەم شوێنانە ناکەین بۆ پێداویستی؟(دەستی ئاراستەی چەند دوکانێ کرد)

بانگچان:دەبێ کەمێک زیاتر برۆین پێشتر ئێرە هەمووی گەڕاوین..(بەردەوام بوو لە رۆیشتن)

یۆنگی:باشە...(سەری لەقاند و ئەویش رۆی،دوای کەمێک لە رۆیشتن بانگچان گووتی....)

بانگچان:لێرەوە ئاگاداری خۆتان بن، لە یەکتر دوور مەکەونەوە ،وە ئەم چەکانەش بەکار مەهێنن کە دەنگی هەیە زۆمبیەکان بۆخۆی رادەکێشێت..(بە ئاگاداریەوە گووتی درێژەی بە قسەکەی دا و گووتی...)ئەم چەقۆیانە بەکاربێنن کە پێم دان...

هەموویان:باشە...(جین لەولاوە بە دڵپڕیەوە سەری لەقاند نامجوونی بیرکەوتەوە کە کۆتا جار گووتی لەگەڵ یەک بمێننەوە و دوور مەکەونەوە لە یەک،تایمین سەرنجی جین' یان دا و هەردووکیان چوونە نزیکی جین ، تای لەلایەک قۆڵی جیمینی گرت جیمینیش لە لایەک،جین سەیری هەردووکیانی کرد تایمینیش بزەیەکیان بۆ کرد جینیش بزەی کردەوە و دەستی ئەوانی توند گرتوو و درێژەیان بە رۆشتنەکەیان دا،لە رێگادا زۆمبی وردە وردە زۆر دەبوون و دەهاتن هەریەکە لە لایەکی خۆی زۆمبی دەکووشت )

بانگچان:هاوڕێیان ،وەرن با بچین بۆ ئێرە بیپشکنین بزانین پێداویستی لێدەبێ...(سەریان لەقاند و بەدوای کەوتن و چوونە ناو دووکانێک کە گەورەیەکی زۆری هەبوو لە هەمان کاتدا زۆر تاریکیش بوو )ئاگاداری خۆتان بن...(بە نزمی گووتی هەموویان خۆیان ئامادە کردبوو بۆ هەر هێرشێکی زۆمبی،لە ناکاو کۆمەڵێ کەس دەوری ئەوانیان دا بە زۆمبی نەدەچوون هەموویان چەکدار بوون یەکێک لەم کۆمەڵەیە گووتی....)

؟:ئەوانەی لە دەستانە داینێن و دواتر دەستان بەرز بکەنەوە....(سەرەتا هەموویان بێدەنگ بوون سەرنجیان چووە سەر یۆنگی کە چەکەکەی دانا لە دوای ئەوە تایکووک و یوونمین دایاننا لەگەڵ هۆپ)

؟:هەمووتان داینێن بە خێرای....(بە دەنگێکی گڕ گووتی،لە دوای ئەوە هەموویان چەکەکانی دەستیان دانا ،هەموویان جل و بەرگیان رەش و ماسکدار بوون ،لە کۆمەڵەکە یەکیان فەرمانی بە یەکیان کرد بڕوات بیان پشکنێت،چوو نزیکی بانگچان و ئەوان بوویەوە یەک یەک هەموویان پشکنی تەنیا تای مابوو کووکیش تای لە دواوەی خۆی دانا بوو ئەو ماسکدارە چووە لای کووک ویستی بچێتە لای تای کووک گووتی....)

Stay_taekookWhere stories live. Discover now