Part-24-

334 61 42
                                    

چێژببینن💕💕
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

سەرۆک چۆی:ئێ ئحم ،تای داواکاریەکت هەبوو بۆچی هاتبووی؟(خۆی رێک کردەوە)

تایهیۆنگ:ئاهـ،ههههـ راستیەکەی سەرۆک چۆی بریارمان داوە دوو رۆژی تر برۆین بۆ دۆزینەوەی دایک و باوکمان ،بۆیە ئەمرۆ لە ماڵی بانگچان هیۆنگ کۆببووینەوە ئینجا ویستمان تۆش بێت..(بە بزەوە گووتی)

سەرۆک چۆی:ئۆو بەراستی هیوادارم وەک ئەوە ببێ کە دەتانەوێت ،وە سوپاس ئێوە خۆشی خۆتان ببینن من کارم هەیە بۆیە ناتوانم بێم..(بە هێمنی گووتی)

تایهیۆنگ:کاری چی!،درۆزن! (لە مێشکی خۆی گووتی).

تایهیۆنگ:سەرۆک چۆی تکایە وەرە ...(بە تکاوە گووتی هەوڵی دەدا خۆی کیوت بکات سەرۆک چۆی کەمێک دوودڵ بوو)

سەرۆک چۆی:ئێهـ...

تایهیۆنگ:وە هەم وەک سووپاس کردنێک لێمانی وەرگرە جینی خۆمان خواردنەکەی ئامادە کردووە دڵنیام بە دڵت دەبێ و پاشگەز نابیتەوە..(بە بزەی لارەوە دەیگووت )

سەرۆک چۆی:باشە،بەڵام پێوسیتە زوو بگەڕێمەوە...(زۆر نارەحەت بوو بەڵام هەوڵی تەواوی دەدا هێمن ببێ،وە لەوەوە تای زانی شتێک لە ئارادا هەیە ،شتێک لەم شوێنە هەیە ..)

تایهیۆنگ:زۆرباشە کەواتە بابرۆین ئێستا...(هەستایەوە سەر پێکانی )

سەرۆک چۆی:زۆرباشە..(بە بزەوە هەستایەوە،تای بواری بە سەرۆک چۆی نەدا چووە دەرەوە سەرۆک چۆیش سەری بادا لە بێ هیوای ،تای بە وردی سەیری شوێنەکەی دەکرد بۆ دۆزینەوەی شوێنێک کە جێی گوومان بێت سەرۆک چۆی بە گوومانەوە سەیری تای دەکرد و گووتی...)

سەرۆک چۆی:تای بە دوای چیدا دەگەڕێی؟(برۆیەکی بەرز کردبۆوە،تای بە بزەوە رووی بۆ سەرۆک چۆی سووڕاند و گووتی....)

تایهیۆنگ:ئاهــ ،سەرۆک چۆی من بەدوای چێشتخانەکە دەگەڕام بۆ ئاو خواردنەوە..(بەڕێزەوە گووتی،سەرۆک چۆی پێی سەیری بوو ئەو کەسەی پێش ئێستا بە بێڕێزی پێشی کەوت و ئێستاش زۆر بە بەڕێزەوە قسەی لەگەڵ دەکا،زوو خۆی لە بیرکردنەوەکانی دەرهێنا و گووتی....)

سەرۆک چۆی:ببورە ،داوات کردبا بە خزمەتکارەکانم دەگووت بۆت بهێنن...

تایهیۆنگ:ئا نا نا خۆم دەچم چێشتخانە لە کوێیە؟(بە پرسیارەوە سەیری دەور و بەری دەکرد)

سەرۆک چۆی:لێرەوە...(دەستی بۆ دەرگایەک بەرز کردەوە تای سەیری ئاراستەکەی کرد دەرگایەکەی دیت سەری لەقاند و گووتی...)

Stay_taekookWhere stories live. Discover now