Part-23-

362 64 129
                                    

چێژببینن🩷🩷
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

یۆنگی:ئەو....ئەو لە فرۆکەخانە خۆی کردە قوربانی بۆ ئێمە و گازی لێگیرا....(لەوکاتەدا یۆنگی قسەکەی تەواو کرد خ.کیم کەوتە سەر ئەرزەکە و هۆشی نەما بەپەلە بردیانە لای ژوورە پزیشکیەکە،لە دوای ئەم هەموو رۆژە کە هەر رۆژە و مردنێک بوو لە چاوەروانی رۆڵەکەی ئەم چەند هەفتەیە  بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی هاتنەوەی منداڵەکەت بیت و پێت بڵێن کە ئەمرۆ دەیبینیەوە بەڵام دواتر هەواڵی مردن بۆ بێت،چۆن هەستێکە ؟،چۆن جەرگ سووتانێکە؟،چۆن دڵسووتانێکە؟)

/
دوای ١٠ خولەک-
/
(هەموویان کە لە ژوورە چوارگۆشە سپیە دڵبەرەکە دانیشتبوون چاوەڕێی بە ئاگاهاتنەوەی دایکی نامجوون بوو،سەرنجیان چووە سەری کاتێک گوێیان لە هەنسک بوو بە هێمنی لە زاری دەهاتە دەرەوە و دەستەکانی لەسەر چاوی دانابوو فرمێسکی بۆ کورەکەی دەڕشت ،لە چاویەوە دەهاتە خوارەوە و بە لای گوێیدا و دواتر فرمێسکەکانی لەگەڵ قژی تێکەڵ دەبوو بەراستی بۆ هەموو ئەوانەی ئەوێ زۆر بە ئازار بوو ،کورە تاقانەکەی مردووە چاوەڕێی چییان دەکرد ؟،لەو کاتەدا جین چووە لای و تووند دەستی گرت خ.کیم سەیری جین' ی کرد زیاتر فرمێسک بە چاوی هاتە خوارەوە بە هێمنی هەوڵی دا لەسەر جێگاکەی هەستێتەوە دوای ئەوەی ب.کیم پێداگری کرد کە نەجووڵێیت بەڵام گرینگی پێنەدا لەسەر جێگاکەی هەستایەوە و جینی لە باوەش گرت و گووتی....)

خ.کیم:جین،ڕۆڵەکەم....زۆر بە ئازار بوو؟،زۆر نیگەران بووی؟،زۆر بۆت قورس بوو؟(بە گریانەوە وشەکانی لە زاری دەهاتە دەرەوە کە وای لە جین دەکرد هەموو ئەو شەوانەی بیر بێتەوە کە لە ژوورەکەیدا بە تەنیا گوێت لە گریانە بە ئازارەکانی دەبوو لە تاو بیرکردنی نامجوون،ئەو کاتەی بیرهات کە گوێی لە دەنگی تایهیۆنگ دەبوو دەردە دڵی بۆ کووک دەکرد و باسی ئەوەی دەکرد کە چەند بیری نامجوون دەکا ،ئەو کاتەی بیرهات کە جیمین هەموو دوای نانی ئێوارەیەک لەسەر کۆشی جین دەردە دڵی دەکرد و باسی بیرکردنی نامجوونی دەکرد ئەو کاتەی بیرهات کە نامجوون کۆتا قسەکانی کرد،هەرجارە و دڵشکانێک بوو بۆی هیوای ئەوە دەخوازێ کە هەموو ئەمانە خەونێک بێت،چونکە بیردەکاتەوە کە ناتوانێ تا سەر بەم شێوەیە لە دووری نامجوون بەڕێبکات تەنیا ناتوانێ...ئەوان بەڕاستی یەکتریان خۆشدەویست پڕ بە دڵ)

جین:زۆر...زۆر قورسە ،تەنیا .....زۆر زۆر بیری دەکەم....(بە گریانەوە قسەکانی دەکرد دەستی لە کەمەری خ.کیم گرێدا کاتێک خ.کیم لە باوەشی گرت)

خ.کیم:رۆڵەکەم تەواو هەموو شتێک باشدەبێ....(هەناسەیەکی قوڵی دایەوە هەوڵی دەدا خۆی بەهێز بکات ،بە نەرمی دەستی لە پشتی جین بەرز و نزم ئەکرد بۆ هێمن کردنەوە)

/
دوای ٢ کاتژمێر-
/

(ئێستا بانگچان و دەستەکەی لەگەڵ یوونمین و ئەوان هەموویان لەگەڵ ئەو پیاوانەی باوکی کووک ئاماژەی پێیان دابوو خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی برۆن بۆ هێنانی چارەسەری ڤایرۆسەکە ،بێگوومان پلانیشیان داناوە سەرەتا بانگچان و ئەوان لەگەڵ یوونمین و ئەوان دەگەڕێنەوە بۆ هاگیننێر بە ئاسایی بە مەبەستی ئەوەی لە ئەرکەکەیان گەراونەتەوە دواتر دەبنە دوو کۆمەڵە لە لایەک سەرۆک چۆی سەرقاڵ دەکەن لەلایەک رێگای هاتنە ژوورەوەی پاسەوانەکان دەستەبەر دەکەن،لە دوای خوداحافیزی دایک و باوکەکان لە منداڵەکان ،دەستیان کرد بە رۆیشتنە دەرەوە لەم شوێنە نهێنیە و بەڕێ کەوتن بۆ هاگینبێر،زۆربەیان هێشتا نەیان توانیوە تەقەبوولی ئەم خراپەکاریەی  چۆی بۆنگ چا بکەن ،دەبێ کەسێک ئەوەندە خۆپەرست بێت لەبەر هەر هۆکارێک بێت ئەمە راست نییە ڤایرۆسێک بڵاو بکەیتەوە و هەموو جیهان تووش بکەیت هەموو جیهان تووشی ئەم وێرانکاریە بکەی،لە ناکاو بانگچان دەستی بە قسە کردن کردوو و گووتی.....)

Stay_taekookWhere stories live. Discover now