~CHAPTER~2

166 53 16
                                    



بـاری سـەرنج ~ بـێـثەنـی ~

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.



بـاری سـەرنج ~ بـێـثەنـی ~




نـا خـۆشـیـەکـان لـە دوایـی ئـەم رۆژەوە دەسـتـی پـێـکرد !















" بـێـثـەنـئ ! "

گوێم لە ناوی خۆم بووم بەلام ئەم دەنگە زۆر نامـۆ بوو !














" ستێلا کارلۆت !؟ ئالیس ! "

هاوارم کرد کەس لە ژوورەوە نەبوو ئەم دەنگەش لە دەنگی ئەوان نەدەچوو
هەستم بە شتی سەیر دەکرد ترسێک دایگرتم خەریک بوو رۆحم لە جەستەم دەر ئەچوو












" بێثەنی !؟ گەمژە ئەوە تۆ لە کوێیت ،، من بانگت دەکەم بۆ وەلامم نادەیتەوە و تەنها سەیرم دەکەیت ؟؟ "

سەیری دەوروبەرم کرد کارلۆت و ستێلا لەلای دەرگاکەوە بوون و ئالیسیش لە بەردەم من بوو بەلام چۆن !؟
کەس لە ژوورەوە نەبوو










" ئەم دەنگە نامۆیە تۆ بوویت تۆ منت بانگ کرد ئالیس ؟ "

سەرم سوورماوە ئەمانە کەسیان لە ژوورەوە نەبوون .. وا دیارە تەنها خەیاڵ دەکەم نەفرەت








" کچم تۆ گەمژەیت ؟ وە دەنگی من بۆ نامۆیە ئایە وتومە بـێــثـەنــییی ؟ "

ئالیس ئەم قسانەی کرد بە تورەییەوە لە کۆتایشدا دەنگی خۆی ناخۆش کرد
بەلام ئەم دەنگەی من گوێبیستی بووم زۆر زۆر ناخۆشتر وبێزارکەرتر بوو









" بێثەنی تۆ باشیت ؟ رەنگت پەریوە چی روویداوە ؟؟ "

کارلۆت بە خەمخۆریەوە ئەم قسانەی کرد و هاتە پێشەوە لە من دەستی گرتم بە چاو بە ئەوم وت کەوا باشم هیچ نییە ،،















ئەوان رۆشتنە دەرەوە وتیان دەرۆن کەمێک پێداویستی خواردن دەکرن بۆ ئێوارە  بە ئەوانم وت کەوا نامەوێت بێمە دەرەوە و لەماڵ دەبم کارلۆت هەستی کرد کەوا باش نیم وتیشی کەوا لەلام دەبێت بەلام بە ئەوم وت کەوا باشم و بروات













هەستە نامۆکان ، بیرکردنەوە ئالۆزەکان ، ترسەکان واز لە من ناهێنن بریارم دا چیتر بیر لەو شتە نەکەمەوە بۆیە هەڵسام تۆزێک ژوورەکەم رێکخست














خەریکی ئامادە کردینی خواردنی ئێوارە بوون سفرەیەکی سادەمان دانا هەر خۆی ئێمە هەژارین و توانای کرینی زۆر شتمان نییە خواردن کەم دەخۆین و زۆر پارە سەرف ناکەین لەبەر کرێی ژوورەکە و پێداویستی کۆلێژ













دوای نان خواردن دەستمان کرد بە خوێندنەکەمان تا کاژێر دوانزەی شەو ئێمە سەعی مان کرد جار جارەش قسەی خۆشمان ئەکرد و پێ ئەکەنین
دواتر ستێلا هەندێک چای هێنا ئیدی کاتی خەو هات













جێگاکانمان دانا هەموومان پاڵ کەوتین و زۆر ماندوو بووین چاوەکانمان هاواری خەوتنیان دەکرد ئەمان ویست بەخەوین بەلام لە ناکاو دەنگی ناڵە ناڵی پشیلە ئەهات دانەیەکش نا بە کۆمەڵ !








تەنها ناڵەی پشیڵەکان نا بەلکوو وەرینی سەگیش ئەوەندە بێزار بووین خەریک بوو ئەمردین بۆ تۆزێک خەو














لە هەمووی سەیر تر ئەوە بوو ناڵەی پشیلەکان هیچ ئاسایی نەبوو زۆر جیاوازتر بوو لەو پشیلانەی کەوا ئێمە بینیومانە و گوێبیستیان بووین











" مـیـاوو ، مـیاوو ، مـیـاوو "


" مـیـاوو ، مـیاوو ، مـیـاوو "

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.
 ژوورە نامۆکە ~کۆتایی هاتووە ~Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin