~CHAPTER~9

133 40 30
                                    

کاتێک دەرگاکەم کردووە بینیم ئەو ئافرەتەی دراوسێمانە هەرگیز شێوەیم نەبینی بوو بەلام بە شێوەو پشیلەکانی دەستی زانیم کەوا ئەوە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.



کاتێک دەرگاکەم کردووە بینیم ئەو ئافرەتەی دراوسێمانە هەرگیز شێوەیم نەبینی بوو بەلام بە شێوەو پشیلەکانی دەستی زانیم کەوا ئەوە






زۆر زۆر ترسام جەستەم بەتەواوی سر ببوو لە ترسا تەنها بە شۆک بوونەوە سەیرم دەکرد







لێدانی دڵم زیادی دەکرد چونکە یەکەم جارم بوولە ژیانمدا مرۆڤێکی وا ناشرین و سەیر ببینم شێوەی ئافرەتەکە بە رادەیەک ترسناک بوو کە بە بینینی لەرزت ئەگرت









" پشیلەکەم وون کردووە بۆیە حەزم کرد پرسیارت لێ بکەم ئەگەر پشیلەکەم لە ژووری تۆیە یاخود لە هەر شوێنێک بینیت بۆمی بگەرێنەوە " ئەوەندە دەنگێکی ناخۆش و ترسناکی هەبوو هەرگیز هەرگیز مرۆڤی وام دەنگ ناخۆش و شێوە ترسناکم نەبینیوە لە ژیانمدا










لە ترسا نوتقم گیرا بوو خەریک بوو فرمێسک لە چاوەکانم دەکەوت ئەوەندە ترسام بۆیە تەنها سەرم جولاند بە مانای نەخێر










ئەو بۆ ماوەیەک سەرنجی دام و دەستی بۆ رووخسارم هێنا
منیش ئەوەندە ترسام بووم توانای هیچم نەبوو سر ببوم فرمێسک لە چاوەکانم کەوت لە ترسا








دەستی هێنا پێشەوە و فرمێسکەکەی سری وە نینۆکە درێژەکەی لە شوێنی فرمێسکەکەم چەقاند و هەستم بە گەرم بوونی رووخسارم کرد
بەهۆی دڵۆپە خوێنەکەوە کە لەرووخسارم دەهاتە خوارەوە برینێکی قوولی دروست کرد










دەستی دوورخستەوە پەنەجەکەی بە خوێنی من سوور ببوو نزیکی کردەوە لە دەمی زمانی پێداهێنا









رۆشت بێ ئەوەی یەک شتی تر بلێ منیش تەنها واق ورمابووم دەرگاکەم داخست و قوفڵم دا پشتم بە دەرگاکە دادە بەرە بەرە هێزم نەماو کەوتمە عەرزەکە









بۆچی وام لێ بەسەر دێت نەفرەتت رووخسارم زۆر زۆر ئازاری هەبوو بەهۆی ئەو برینەی کەوا ئافرەتە پیرەکە بۆمی دروست کرد









چاوەکانم چیتر هێزیان نەماو لە هۆش خۆم نەمام









بەیانی ~

چاوەکانم بە هێواشی کردەوە سەیرێکی دەوروبەرم کرد لەسەر جێگاکەم بووم هەلسامەوە شۆک بووم کاتێک رووداوەکانی دوێنێ شەوم بیر کەوتەوە








چۆن هاتوومەتەوە سەر جێگاکەم ؟؟ ئەمە چ نەفرەتیەکە ئای خوایە
برینەکەی رووخسارم بیرکەوتەوە بوێریم نەبوو سەیری بکەم چونکە من لە خوێن دەترسم








بێ ئەوەی سەیری رووخسارم کەم پلاستەرەکەم لە رووخسارم دا دوای ئەوە خۆم شۆرد هەر بیرم لای رووداوەکە بوو











بەراستی ناکرێت ئەوە خەیاڵ بێت یان خەون چونکە هەموو شتەکان لە راستی دەچوون دلنیام کەوا ئەوەی دوێنێ شەو روویداوە راستی بوو











بەلام لەوانەشە ئەم خەونانە بێت کەوا ئێمە هەبوو شەوێک دەیبینین
وەکو بینینی کابووس و خەوی ناخۆش و ترسناک







بەلام چۆن دەبێت ئەوانەی کەوا ئێمە دەیبینین تەنها خەون بووبێت ؟؟
هەموو شتێکی لە راستی دەچێت










......

 ژوورە نامۆکە ~کۆتایی هاتووە ~Donde viven las historias. Descúbrelo ahora