~CHAPTER~8

115 38 25
                                    

باری سەرنج ~ بێثەنی ~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


باری سەرنج ~ بێثەنی ~
















لێرەوە لە یەکێک لە هەفتەکان ئالیس و ستێلا و کارلۆت کاتێک خوێندنمان تەواو دەبێت بریار دەدەن بگەرێنەوە مالەوە تاوەکو چاویان بە دایک و باوک و خێزانەکانیان بکەوێت









بۆیە رۆژی چوارشەمە هەر سێکیان دەگەرێنەوە بۆ مالەوە ئەگەر دەپرسن بۆ من نەرۆشتمەوە مالەوە !!








لەبەر ئەوەی رێگای من دوور بوو وە باری دارای من لە چاو ئەوانی تر خراپ بوو








بۆیە بریارم دا بەتەنها بمێنمەوە هەرچەندە هیچ هەستم بە ئاسوودەیی نەدەکرد








هەروەها رۆژی هەینی ئەوانی تر دەگەرانەوە بۆیە بە هەر شێوەیەک بێت خۆم دەگونجێنم ئەم سێ رۆژە








" دلنیایت ناتەوێت لەگەڵم بێیت ؟ " کارلۆت بە دڵ گرانیەوە وای وت









" سەیرکە کارلۆت من هیچ کێشەم نییە هەم دەمەوێت لەماوەی ئەم سێ رۆژە تۆزێک کات بەسەر بەرم بە تەنهایی " وام وت بۆ ئەوەی دڵی بە من وەنەبێت









هەرچەندە ئەمە قسە راستەکە نەبوو چونکە دەمزانی رووداوی ترسناک چاوەرێی منە بەلام نامەوێت گەشتەکەی ئەوان بۆ مالەوە تێک بدەم بۆیە وام نەکرد هەست بەهیچ شتێک بکەن








کاژێر چواری عەسر ئەوان بە رێ کەوتن بۆ مالەوە منیش لە بەشە ناوخۆیەکە دا دەسورامەوە بە بێدەنگی








ویستم هەستێکی خۆش بۆ خۆم دروست بکەم و هەستە کانی ترم فەرامۆش بکەم یەکەم شت کە کردم ئامادە کردنی نۆدلسێک بوو





بۆخۆم نۆدڵسەکەم ئەخوارد و بیرم دەکردەوە بیرم لە رووداوە خۆشەکانی ژیانم دەکردەوە دەمویست ئەو شتانە لە یاد بکەم کە ئەم ماوەیە بەسەرم هاتوە لە بەشە ناوخۆیەکە







تێپەراندنی کات

کاتژمێر نۆی شەو بوو کارەبا کەش گووژابویەوە نەمویست هیچ ترسێک بۆ خۆم دروست بکەم جێگاکەم بەر لە کووژانەوەی کارەباکە راخست بوو بۆیە پالکەوتم و چاوەکانم داخست بوو







بەلام ئایە شەوەکەم بێ رووداوی ناخۆش دەروات ؟؟ دەنگی وەرینی سەگەکان و ناڵە ناڵی پشیلەکان دەستی پێکرد لە تەواوی شەوەکانی پێشووتر ناخۆشتر بوو دەنگەکان !










لەپر گوێم لە دەنگی تەقەی دەرگاکە بوو هەموو جەستەم کەوتە لەرزین ئەوەندە دە ترسام لەو کاتە کارەباکە هاتەوە تۆزێک ترسەکەم کەم بوویەوە









بەلام دەنگی تەقەی دەرگاکە بەهێزتر و بەهێزتر دەبوویەوە بۆیە منیش لە نێو جێگاکەم هەلسام بەرەو دەرگاکە رۆشتم









بوێری کردنەوەی دەرگاکەم نەبوو تەقەی دەرگاکەش زۆر زۆر بەهێز بوو کەسەکە ئەوەندە بە بەهێزی لە دەرگای دەدا خەریک بوو دەرگاکە بشکێت







دەنگێک لە ناخمدا دروست بوو * بێثەنی لەوانەیە ئەو پێویستی بە یارمەتی بێت یان شتێک روویدابێت لە دەرەوە بۆیە دەرگاکەبکەوە *





لە قەلەقیکی زۆردا خەریک بوو پەنجەکانم لێ بکەمەوە بۆیە بریارم دا دەرگاکە بکەمەوە












کاتێک دەرگاکەم کردەوە چیم بینی ...!!!!!!!







......

 ژوورە نامۆکە ~کۆتایی هاتووە ~Where stories live. Discover now