~CHAPTER~3

148 50 9
                                    

بەیانی ☼

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


بەیانی

باری سەرنج ~ بێثەنی ~

باوەر ناکەم کەسمان بە باشی خەوتبین بەهۆی دەنگی ئەم پشیلە و سەگانە
چونکە بەراستی زۆر بێزاری کردبووین





" تەنها منم هەست بە شتی نامۆ دەکەم لەم دراوسێیەمان !؟ "

کارلۆت وای وت هەموومان سەیرمان کرد وادیارە ئەو شتانەی من هەستی پێ دەکەم ئەویش هەستی پێ کردووە







" هەستی چی !؟ بێدەنگ بن تکایە ئەم قسانە مەکەن تەنها مێشکی خۆتان تێک دەدەن ئەی بۆ من کێشەم نەبوو ؟"

ستێلا ئەم قسانەی بە گالتەوە کرد ئای کچی گەمژە بەراستی هەستی بە هیچ نەکردووە ؟؟

کارلۆت بە تورەیەوە رۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە














" کارلۆت !! " هاواری ناوی ئەوم کرد
وەستا سینگی بەرز و نزم دەبوویەوە لە تورەیدا








" چیت دەوێت ؟ "
بە ساردیەوە وای وت ئەزانم زۆر تورە بوو لە قسەکانی ستێلا







" سەیرکە من وەکو ستێلا بیر ناکەمەوە ئەو هەستانەی تۆ ئێستا هەتە من لەوەتەی هاتووین بۆ ئەم باڵەخانەیە هەمە "
بە جوانی بۆم روونکردەوە بە لاچاوێک سەیری کردم بێ وتنی هیچ شتێک رۆشت








" کارلۆت !! من لێرەم هەموو کات هەر کات هەستی سەیرت بۆ دروست بوو تکایە بە مەن بلێ "

بە هاوارەوە وام وت ئەو هیچی نەوت و دوور کەتەوە لە من
منیش بە بێزاریەوە گەرامەوە بەشە ناوخۆیەکە










" ستێلا ئالیس ؟؟ من دەرۆم "

وا دیارە رۆشتوون منیش کەلووپەلەکانم دەست دایە ورۆشتم














ئێوارە ☁︎︎

هەموومان گەراینەوە خەریکی ئامادە کردینی خوانی ئێوارە بووین
پاستامان چاک دەکرد بۆ ئێوارە







" ئالیس بەلۆعەکە بکەوە تۆزێک ئاوم بۆ بهێنە بۆ شلکردنەوەی دۆشاوی تەماتەکە "
کارلۆت وای وت ئەو شێفی ئێمەیە خواردنەکانی زۆر خۆش و ناوازەن بەراستی




" سەیرە بۆچی بەلۆعەکە ناکرێتەوە زۆریش توندە "
ئالیس بە شۆکبوونەوە وای وت هەموومان رۆشتینە لایی وەکو خۆی وتی بەلۆعەکە زۆر توند بوو





" بەلام دوێنێ کێشەی نەبوو بۆوا تێک چوو "
بە خەمباریەوە وام وت ئەمەش ئەبێت بە پارە چاکی بکەینەوە






" وازی لێ بێنن بەیانی وەستایەک ئەهێنین با چاکی بکاتەوە "
ستێلا وای وت و کارلۆتیش رای ئەوی هەبوو وازمان لێی هێنا



























نانی ئێوارەمان خوارد هەموومان سەرقاڵ بووین بە خوێندن
تۆزێک قورگم وشک بوو هەڵسامەوە






" ئەرۆم ئاو ئەخۆمەوە کەستان تینوتان نییە ؟؟ " هەموویان وتیان تینویان نییە بۆیە رۆشتم بۆ چێشتخانەکە













سەلاجەکەم کردەوە شوشەیەک ئاوم هێنا پەرداغەکەشم هێنا خەریکی تێکردنی ئاوەکە بووم سەرنجم رۆشتە سەر بەلۆعەی ئاوەکە هەستم کرد کەوا دەجولێت










زیاتر سەرنجمدا بەلام هەر بەراستی ئەوە دەجوڵێت
خەریکە ئاوی لێ دێت بەلام ئەوە زۆر توند بوو !












" بێثەنی !!! ئێرەت هەمووی تەر کردووەە " گوێم لە ناوی خۆم بوو سەیرم کرد ئاوەکەم هەمووی رژاندووە









" گەمژە وا مەوەستە کلێنسم بدەرێ " ئالیس وای وت بە پەلە کڵێنسەکانم دایە دەستی دووبارە سەرنجی بەلۆعەکەم دا بەلام نەدەجولا











" ئالیس " ئالیس سەیری کردم ویستم پێی بلێم چی روویداوە بەلام
نامەوێت گالتەم پێ بکرێت ئەویش هەر سەیری دەکردم










" ئەوا دەڵێم تۆ واز لێرە بهێنە من ئێرە پاک دەکەمەوە "
وام وت ئەویش سەری جولاند هەلسایەوە تۆزێک وەستاو سەرنجی منی دا
چاوەکانی لە نێو چاوەکانم گیر کرد











بەلام ئەوە چاوەکانی ئالیس نین چاوەکانی ئالیس شینن نەک سوور !







دڵۆپی خوێن لە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە منیش لە ترسا هەموو جەستەم لە کار کەوتبوو بەلام تەنها لە کار نەکەوتبوو بەلکوو وا هەستم دەکرد جەستەم کۆنترۆڵکراوە هیچ قسەیەکم بۆ نەدەکرا









" بێثەنی !؟ "  ئاورم داوە ئالیس !؟ بەلام ئەو لەبەرامبەرم بوو ئێستا لەلای دەرگاکەیە !











.....

 ژوورە نامۆکە ~کۆتایی هاتووە ~Where stories live. Discover now