~CHAPTER~4

141 46 14
                                    

باری سەرنج بێثەنی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


باری سەرنج بێثەنی





" ئالیس ؟ " بە شۆک بوونەوە وام وت جەستەم کەوتە لەرزەوە
ئەگەر بلێم رەنگی من لە دیواری چێشتخانەکە سپی تر بوو
ئەوەندە خراپ ترسا بووم













" بێثەنی ؟ چی روودەدات بۆوا دەلەرزیت !؟ " ئالیس بە سەرسامیەوە لێم نزیک بوویەوە لە ئەو دوورکەوتمەوە سەیری کردم










" هیچ نییە تەنها وابزانم نەخۆش کەوتوم " تۆزێک خۆم چاک کردەوە بەلام ئەو هەر بە شۆکبوونەوە سەیری دەکردم دەیزانی کەوا شتێکی لێ دەشارمەوە











" باشە کەواتە من دەرۆم تۆش وەرە " وای وت و رۆشت هەناسەیەکی قوڵم دایەوە سەیری عەرزەکەم کرد













" ئەی ئێرە تەر نەبوو ؟ ،، نەفرەت ئەوانە هەمووی تەنها خەیاڵ بووە ! "
باوەر ناکەم ئەمانە خەیاڵ بن بەس من دایمە خەیاڵی وا دەکەم












کاتی خەوتن هات جێگاکانمان دانا











" شەودتان شاد " وام وت بالێفەکەم چاک کرد پاڵکەوتم
ئالیس و ستێلا خەوتن کارلۆتیش خەریکی کتێب خوێندنەوە بوو
منیش بەدەم بیرکردنەوەی ئەم رووداوە بووم کە بەسەرم هات
















دووبارە دەنگی پشیلە و سەگەکان دەستی پێکرد لەوەش سەیرتر دەنگەکان زۆر زۆر ناخۆشتر و بێزارکەرتر بوو لە دوێنێ شەو زۆر زۆر بێزاری کردبووین










" نەفرەتتتت " ئالیس بە هاوارەوە وای وت هەڵسایەوە هەموومان دانیشتین چونکە خەومان لێ نەدەکەوت بەهۆی ناخۆشی دەنگەکان










" من دەرۆم ئەم نەفرەتیە چارە دەکەم ئەرێ ئەم گەمژەیە ئێرە بەچی تێگەیشتووە ئێرە باخچەی ئاژەلانە ؟؟؟ " ئالیس بە تورەیەوە هەلسایەوە و بەرەو دەرگاکە رۆشت خێرا دوای کەوتین ئەزانین کەوا ئەو کاری گەمژانە دەکات










" ئالیس بۆستە بەیانی قسەی لەگەڵ دەکەین " کارلۆت وای وت و قۆڵی گرت ئالیس سوور سوور بوویەوە لە توورەیدا هەموومان ئەزانین خاڵی لاوازی ئالیس خەوتنە









" بۆستن بێدەنگ بن گوێتان لەم دەنگەیە " ستێلا وای وت خۆی نزیک کردەوە لە دیوارەکە هەموومان رۆشتن بۆلای ئەو









ئافرەتەکە ئەقیژاند و هاواری دەکرد ستێلا زۆر ترسا دەستی کرد بە گریان من و کارلۆتیش خەریکی هێورکردنەوەی بووین ئالیسیش دەستی ستێلای گرتبوو کەسمان حاڵمان باش نەبوو







دەنگی قیژەی ئافرەتەکە زۆر زۆر بەرز بوو دەنگی پشیلەکانیش تا دەهات زیاتر بەرز دەبوویەوە وا دیار بوو ئافرەتەکە لەگەل یەکێک بەشەر بێت هەندێک وشەی نامۆو سەیری بەکارهێنا هەرگیز لە ژیانمدا ئەم جۆرە وشانەم گوێ لێ نەبووە










دەنگە دەنگەکە نەما کاژێر چواری بەیانییە هەموومان خەریک بوو ئەمردین بۆ تۆزێک خەو بەلام بەهۆی ئەم دەنگە دەنگەوە دوو رۆژە خەومان نەبووە










" من دەترسم شتی نامۆ لێرە هەیە " وام وت بە ترسەوە هەموویان سەیریان کردم










" هەر چیەک بێت دەبێت بۆستین و هیچ نەکەین ئەی ئەگەر وتیان ئێوە بوختان ئەکەن و دواتریش ئێمە ئەگەر دەرکرەین هیچ بەشە ناوخۆیەکی تر هەیە ؟؟؟؟ "
کارلۆت وای وت ستێلا و ئالیس سەیریان کرد من شۆک بووم واتا کارلۆت کێشەی نییە لەگەل ئەم دەنگانە و شتە نامۆیانە ؟؟










" منیش رای کارلۆتم هەیە ئەگەر دەربکرێین هیچ شوێنێکمان دەست ناکەوێت بۆیە ئەم ماوەیە با بەرگە بگرین " ستێلا وای وت منیش چیتر قسەم نەکرد و بێدەنگ بووم








......

 ژوورە نامۆکە ~کۆتایی هاتووە ~Where stories live. Discover now