CH. 6

881 148 29
                                    

یەک سەدەیە ئەم چیڕۆکەم داناوە بۆ ئەکتیڤ نابن🙂
دوایەش کە ڕەشم کردەوە سەری خۆم هەڵگرت ڕۆشتم
دەڵێن نوسەرێکی خراپە...🤧🗿
•~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~•


«جانتایەکی ترم دەوێت»وتی لە پێشی دانیشت...

چاوەکانی بەرز کردەوە ... فۆنەکەی دانا سەر مێزەکە...
«چی دەربارەی کچەکە؟!»وتی..

«کامە کچ؟!»خۆی گێل کرد...جگەرەیەکی دەرهێنا...

سەرەڕای ئەوەی کە ئەم پیاوەی پێشی هەموو شتێکی
دەزانی بەڵام ئەو هێشتا ئارام بوو....

«جەنگکووک بەم شێوەیە قسە لەگەڵ من مەکە
ئەگەر تۆ شەیتان بیت .. من ئەو شەیتانەم دروست کردووە
من باوکی شەیتانم»جەنگکووک بە بێزاری چاوی سوڕاند...

«لە نەخۆشخانەیە»وتی...

«بۆچی نەتکوشت... ؟!ئەمە واتای چیە جەنگکووک؟!»
ئەو هێشتا ئارام بوو .. هەوڵیدەدا لەم شەیتانە تێبگات...

«ئەو منداڵە نەفرەتیە بنێرە بۆ دۆزەخ»وتی هەڵسایەوە
تا پشت لە جەنگکووک بکات...

جەنگکووک زیاتر نەمایەوە هەر خۆی پلانی ئەوەی نەبوو
کە گوێ بۆ کەس بگرێت... تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە گەورەتربێت
لە ئەو یان بە دەسەڵات تر بێت...

هەڵسایەوە لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە...
حەزی بەوە نەبوو کەس بێتە ناو کارەکانی خۆی بەتایبەت
ئەگەر ئەوە دەربارەی کچەکەی بێت ..

پاشان لای دەرگاکە ئەم پیاوە بۆی هات جانتایەکی پێیدا
«ئەم جۆرەیان تۆ دەنێرێت بۆ سەر مانگ»بە زەردەخەنەوە
وتی..

«زۆر باشە»وتی.. جانتاکەی لێی وەرگرت..

«چی دەربارەی منداڵەکە؟!»

«چ نەفرەتیەک ئەم هەواڵەی لێرە بڵاو کردۆتەوە»
بە توڕەی وتی ...

«هێمنبەوە پیاو ... من تەنها پێشتر بینیم تۆ گەورەی جەنگکووک
ئەو منداڵە .. بە زووی کۆتای پێ بهێنە»وتی
ڕۆشت .

کێ گرنگی بە تەمەن دەدات...ئەو چێژ دەبینێت لەگەڵ ئەم کچە..

جانتاکەی بە زەویەکەدا کێشا ئەو لە پەڕی توڕەیدا بوو..

بەرەو نهۆمی سەرەوە بوو..

ئۆھ بیرمان نەچێت ئێرە ماڵی شەیتانەکانە..
ئەوان لێرە پەروەردە دەکرێن...دواتر کەسێکی وەک تایهیۆنگ
و جەنگکووکیان لێ دەردەچێت...

بەرەو هۆڵەکە ڕۆشت سۆزیانەکان دەستیان کرد بە قیژە قیژ..

«ئۆھ ئەمە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە»

destroyed \\ J. JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora