CH. 7

969 146 324
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن..
°~~~~~~~~~~~~~°

«سڵاو»بە هێواشی وتم..

ئەو ئافرەتە لێم نزیک بوویەوە ... چاوەکانی نەرم کردەوە..

«ناوت چیە؟!»وتی..

«بێنیکا»

یۆنگی بەرەو من هات و دەستی گرتم...
«کارۆلین سنوریک بۆ خۆت دابنێ»وتی منی خستە پشت خۆی..

«لە کەیەوە بووتە پیاو یۆنگی؟!»ئەو ئافرەتە بە توڕەی وتی..
ئەو سوکایەتی بە یۆنگی کرد..

من بە تەواو نەمدەزانی چی ڕوو دەدات.

«لە دوای ئەو ڕۆژەی سواری تۆ بووم»یۆنگی بە
ڕەقی وەڵامی دایەوە ئەو ئافرەتە چاوەکانی سور بوون
ددانی جیڕ کردەوە..

«زۆڵ»دواتر ژوورەکەی جێهێشت..

«چۆن ڕێگەتاندا ئەو لەشفرۆشە لێرە نزیک بێتەوە»ئەو
بە توندی هاواری کرد..«گەواد»

سونا هەڵبەزیەوە ڕایکردە دەرەوە...

یۆنگی دووبارە دەستی منی گرت ڕایکێشامە دەرەوە..

«هێی بۆستە من ئازارم هەیە...»وتم قۆڵم دەرهێنا..

«دەی من دایەنی تۆ نیم»ئەو توڕە بوو وە منی دەترساند...

چەند هانگاوێک گەڕامەوە دواوە..

هەناسەیەکی بێزاری دایەوە چواردەورم پڕ بوو لە پاسەوان..
«من باوکمم دەوێت»

«وەرە»ئەمجارە بە نەرمی دەستی گرتم
وە ڕۆشتنەکەی هێواش کردەوە..

منی گەڕاندەوە ماڵەوە..

بە خێرای ڕامکردە ژوورەوە...«تۆ ئێستا بە منت وت هێواش بم»
یۆنگی هاواری کرد..

بەڵام من گوێم نەگرت..

باوکمم لە چێشتخانەکە دۆزیەوە ..

تەنها دەمتوانی پشتە پانەکەی ببینم...«باوکە»بانگیم
کرد...

«هم»تەنها ئەمە...

ئایە ئەو بیری منی نەدەکرد...بۆم سوڕایەوە..

«من باوکی تۆ نیم»وتی..ئەو بێهەست دەردەکەوت...

چاوەکانم پڕ بوون...«پێشتریش پێم وتی..»

بە خێرای بەرەو ڕووی رۆشتم..«نەخێر باوکە تۆ گاڵتە دەکەی
تۆ باوکی منت وایە؟!»گریام..

destroyed \\ J. JKWhere stories live. Discover now