CH. 10

1K 148 241
                                    

Vot & Comment

*******************

«واو»هەنسکی شۆک لە دەمم دەرچوو..
ئێرە زۆر جوان بوو...وەک بەهەشت...

بەفرەکان گوڵە پەمەیەکانیان گەمارۆدا بوو...ئەمەش وایکرد بوو
دیمەنێکی نەفرەتی هەبێت...

«وێنەیەکم بگرن»وتم بەرەو ناو گۆڵەکان ڕۆشتم
«جوان بوەستە»یۆنگی بەبێزاری وتی وە تەنها بە یەک دەستی
فۆنەکەی گرت بوو..دەستەکەی تری لە گیرفانی بوو...

«تکایە با جوان بێت»وتم خەریکی دروست کردنی جوڵە بووم
بۆ وێنەکە ئەویش زۆر بە خێرای دەیگرت...

«بەسە»وتم بەرەو ئەو ڕۆشتم..

فۆنەکەم وەرگرتەوە تا سەیری وێنەکان بکەم...

«یۆنگیییی!!»قیژاندم ئەوە هەموو وێنەی خۆی بوو...

ئەویش زۆر بە بێ باکی ڕۆشت..بەبێ هیوای لەسەر زەویەکە
دانیشتم..

«سەرمات دەبیت هەڵسەوە»تایهیۆنگ وتی بەرەو من هات..
قۆڵی گرتم...

منیش گریانێکی ساختەم دروست کرد...«ڕقم لە ژیانە»وتم
دوای یۆنگی کەوتم...

«با بگەڕێینەوە کات درەنگە»یۆنگی وتی منیش بێ ئەوەی
سەیری بکەم ڕۆشتمە ناو ئۆتۆنبێلەکە...

خێزانەکەمم خۆشدەوێت...

سێلین لە تەنیشت من دانیشت بوو ئەو کز بوو پێم وابێت
بەڕاستی نەخۆشە..بەڵام هێشتا زەردەخەنەیەی دەکرد...

«ژیان ترسناکە»وتی دەستی منی گرت دواتر سەری خستە سەر
شانم..

منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی...هێشتا کاتێک بیر
لە باوکم دەکەمەوە سیەکانم سەخت دەبن.. ئەو ڕاست دەکات
ژیان زۆر مەترسیدارە...

گەیشتینەوە ماڵەوە هەموومان ڕۆشتینە ژوورەوە...

تایهیۆنگ ڕاستەوخۆ سێلی ڕاکێشا ژوورەکەیان..

یۆنگیش ڕۆشت ..

نەفرەت باوکم من دەکوژێت...

لە هۆڵەکە دانیشت بوو...«سڵاو باوکە»وتم دەستم لە چاکەتەکەم
دەرهێنا..

ئەو جگەرەی دەکێشا...سەیری منی نەکرد...
«تۆ لە کوێ بوویت؟!»وتی...

هەستم بە شڵەژان دەکرد...ئەو توڕە دیار نەبوو ...
«لەگەڵ ئەوان ڕۆشتمە دەرەوە»وتم..

destroyed \\ J. JKWhere stories live. Discover now