CH. 11

850 140 53
                                    

Vot & Comment

«بەیانی باش»بە هەستێکی باشەوە وتم...
سێلین زەردەخەنەیەکی بچوکی بۆم کرد...«باشتر بۆ تۆ بچکۆل»
وتی منیش پێکەنینێکی نزمم کرد لەسەر مێزەکە دانیشتم..

سێلین هێواشی خوانی بەیانی لەسەر مێزەکە
دەدەنا..

بە برسیەتیەوە دەستم خستە سەر سکم...«باوکم لە کوێیە؟!»
وتم..

«پێموابێت بەیانی زوو ڕۆشت...»
وتی لە بەرامبەرم دانیشت...-ئهم-وتم بیرم لە دوێنێ شەو
دەکردەوە..

سەرم بەرز کردەوە کاتێک دەرگاکە کرایەوە وامزانی
باوکمە بەڵام یۆنگی بو..

بەبێزاری هاتە ژوورەوە پاشان لە تەنیشتم دانیشت ..
«کێشەت چیە پیاو؟!»وتم..

ئەویش سەیری کردم...«ژیان بێزارکەرە»وتی دەستەوانە
چەرمەکەی دانا...

«بۆچی؟!»تۆزێک شەربەتم خوارد...

«دەبێت هاوسەرگیری بکەم»وتی دەستی بۆ گیرفانی برد..
«ئەمە دڵخۆشکەرە ئێمە ئاهەنگمان دەبێت»بە دڵخۆشیەوە وتم
سەیری سێلینم کرد..

چاوەکانی سارد بوویەوە وەک ئەوەی بە زۆری ئەم کارەی پێ بکەن...
«پیاوێکی وەک تۆ بەتەمەن چۆنە تا ئێستا سەڵتە؟!»وتم..

سەیری منی نەکرد...ئەو زۆر نهێنی بوو..

باوکم نهێنی نەبوو ئەو توڕە بوو بە زووی شێت دەبوو...
بەڵام یۆنگی نهێنی بوو...بەڕاستی دەمویست چیڕۆکی ژیانی
بزانم...

«کردوومە...»وتی چاوەکانم فراوان کرد...
«گاڵتە دەکەیت!!»

«تەنانەت منداڵێکم هەیە»وتی پاشان سەیری منی کرد...

هەرگیز بیرم بۆئەوە نەدەچوو هاوسەرگیری کردبێت...
یۆنگی زۆر لە ئافرەتان نزیک نابێتەوە .. تەواوی ئەم ماوەیەی
دەیناسم تەنها هاوڕێی من بووە لەگەڵ کەس نەمبینووە...

«کەواتە بۆچی بە منی ناناسێنیت»وتم..

«بێنیکا هاوسەرگیری من تەنها هەڵەیەک بوو.. ئێمە جیابووینەوە»
وتی...

هەمووان لێرە زۆر دڵڕەقن..زۆر بە ئاسانی باسی دەکرد وەک
ئەوەی ئەم پڕۆسەیە شتێکی پوچ بێت..

ئافرەتێکی جێهێشتووە وە منداڵێکی بێ باوکم کردووە...

«باوکێکی دڵڕەقی»وتم...

زەردەخەنەیەکی ساردی کرد...

دووبارە ڕووم کردەوە خواردنەکەم...

destroyed \\ J. JKWhere stories live. Discover now