CH. 8

894 149 406
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن.
~•~•~•~

«بێنیکا هەڵسەوە»

چاوەکانم کردەوە ... «سێلین»وتم هەڵسامەوە
من لە ژوورەکە بووم..

سەیری تەنیشتم کرد وا دیارە باوکم لێرە نیە...
«دەی با بڕۆین نانی بەیانی بخۆین»سێلین وتی دەستی منی
ڕاکێشا..

وایکرد ئەم بەشە گەرمە جێبهێڵم...هێشتا هەستم بە قورسی
دەکرد لە جەستەم...دمویست زیاتر بخەوم..

بەڵام سێلین دەیوست بەیەکەوە نانی بەیانی بخۆین..

رووخسارم شۆرد پاشان هاتمە دەرەوە...

«ئەمە لەبەر بکە»سێلین بە زەردەخەنەوە وتی..
ئاماژەی بەم درێسە سوفە کرد کە ڕەنگی سپی بوو...

«وەک هی تۆیە»وتم تەنها
ڕەنگەکانیان جیاواز بوو... هی ئەو ڕەش بوو...

جلەکەم کردە بەرم ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەکە...ڕووخسارم گرژ کرد..
«یاا بۆچی من قەڵەوم»خەریک بوو بگریم...ڕانەکانم دەرچوو بوون...
وە سنگم زۆر دیار بوو...

دەستم خستە سەر روومەتم ...

«نەخێر تۆ زۆر جوانیت وەک مۆدێلەکان»سێلین وتی...
«نەخێر خۆزگە جەستەم وەک هی تۆ دەبوو»سەیری ئەوم کرد
ئەو جوان بوو...زۆر لاواز بوو...

ئەو پێکەنی...«دەی با بڕۆین »قۆڵمان کرد قۆڵی یەکتر بەیەکەوە
ڕۆشتینە خوارەوە...

«باوکم لە کوێیە؟!»وتم دوێنێ شەوم بیر کەوتەوە...

ئەو خراپەکار بوو دووبارە...

«نازانم تەنها کلیلەکانی دا بە من خۆی ڕۆشت»
سێلین وتی...

پاشان بە شەرمەوە پێکەنی...

چەند کوڕێک بەلامان تێپەڕین وە باسی جوانی ئێمەیان دەکرد
بە ئەنقەست بە ئینگلیزی قسەیان دەکرد تا ئێمە تێبگەین...

«سەیرکە وتم تۆ جوانیت»سێلین وتی..

گەیشتینە ڕێستورانەتەکە...

چاوەکانم گێڕا تا باوکم بدۆزمەوە...«ئەوان لەوێن»سێلین
وتی..

باوکم لەگەڵ ئافرەتێکی قژ رەش دانیشت بوو لە بەرامبەریشی یۆنگی
هەبوو...

وە تایهیۆنگیش لای خواردنەکان وەستا بوو پێم وابێت خواردنی
هەڵدەبژارد...

برۆم گرژ کرد...

«بەیانیتان باش»وتم سێلین راستەوخۆ بۆ تایهیۆنگ رۆشت...

destroyed \\ J. JKWhere stories live. Discover now