هـەشـتـەم

121 33 6
                                    

"لە لایەنی دانیەوە"

کاتژمێر دەی شەو بوو، وە بەیانیش کۆتایی هەفتە بوو

کەمێک ژوورەکەی خۆم و کچەکانی ژورەکەمم ڕێکخست و ئێستاش لەسەر جێگای نوستنەکەم دانیشتم

سۆنگ ها:هێی دانی چۆنی؟

یەکێک لە کچەکانی هەتیوخانە هاتە ژورەوە، سۆنگ ها ئەو هەمان تەمەنی منی هەیە و لە هەمان قوتابخانەیە لەگەڵ من

ئەوە لەبیر ناکەم کاتێک سێزدە ساڵان بووم و ڕۆیشتم بۆ گەشتێک و ئەویش دوای ئەوەی توڕە بوو چونکە نەیتوانی دایکە جیری ڕازی بکات پێی گووتبوو کە من درۆم لەگەڵی دا کردووە.. هەر ئەو بوو کە بووە هۆی ئەوەی بۆ هەفتەیەک وەک مریشکێک لەسەر هێلکەکانی لەنێو جێگا بکەوم کەچی هێشتا هەر سزا وەرگرم

دانی:هێی سۆنگ ها

مۆبایلەکەم هەڵگرت، بێگومان ئەویش دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک باوکی جۆنگکوک بۆی کڕیبوو دوای مانگێک بە درۆ وتی لێم دزراوە و دای بە من پاشان باوکی دووبارە بۆی کڕی

هەمیشە ئاگاداری ئەبم ناهێڵم هیچی بەسەردا بێت چونکە لەبیری ناکەم کاتێک جۆنگکوک هات و پێی وتم باوکی چەند قسەی پێ وتووە

سۆنگ ها:لەگەڵ هاوڕێکەت چۆنی؟

دانی:ئەوە باشە گەر هیچ کەسێک هەوڵی ئەوە نەدات بێتە نێوانمان

بە بێ ئەوەی سەرم لەسەر مۆبایلەکەم هەڵگرم بە ئیهمالی پێم وت و خەندەیەکی لا لێویم کرد، دەمزانی ئەو بۆچی باسی جۆنگکوک دەکات لە ڕاستیدا لە چواردە ساڵیەوە خۆی پێمەوە نووساند و داوا دەکات وا بکەم لەگەڵ جۆنگکوک ببێتە هاوڕێ.. لەوانەیە بیکەم بەڵام پێشتر باسی ئەوم بۆ جۆنی کردبوو وە دڵنیای کردمەوە هەرگیز هەوڵ نەدەم چونکە گەر ڕووبەڕوو بتوانێ قسەی لەگەڵ بکات ئەوە باجی ئەوەی پێدەداتەوە کە بەسەر منی هێنا لە سێزدە ساڵیمدا

جۆنگکوک، ئەو شێتێکە و هیچ شتێک لە بیر ناکات و قبوڵی ناکات

سۆنگ ها:کەی منی پێ دەناسێنی؟ من سێ ساڵی نەفرەتیە بەردەوام پێتی دەڵێم

دانی:بێگومان من شتێک ناکەم کە ئەو ڕقی لێی بێت، وە بێگومان دەزانم کە چەندە ڕقی لە کەسانی زۆر بڵێ و ناڕاستگۆیە.. بۆیە پێم باشترە شەرمەزار نەبیت

سەیرێکم کرد و برۆم بەرز کردەوە، ئاگادار بووم کە چۆن دەستەکانی لەنێو یەکتر توندتر کرد.. ئۆهـ هەست بە ئاسوودەیی ئەکەم بە بینینی شێوە توڕەکەی

سۆنگ ها:هەی بێ ئابڕوو، باجی ئەم قسانەت ئەدەیتەوە دانی زۆر بە باشیش

خێرا هەڵسایەوە و ڕۆیشتە دەرەوە، نا تکایە یەکێک یارمەتیم بدات زۆر لێی دەترسم.. گەمژەی مێشک بچووک

"قـوربـانــے دان لـەپـێـنــاو تـــۆ"Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt