"1"

1.5K 163 211
                                    


~ڕۆڵەکانی ئەم چیڕۆکە هەمووی خەیاڵین دوورن
لە کەسایەتی ڕاستی ئەکتەرەکان~

چیڕۆکەکەمان لەسەر زاری پیاوێک دەگێڕدرێتەوە بە ناوی ‹هوانگ هیونجین›
باس لە خێزانی کیم دەکات...
♪-----------------------------------------♪

«فەرموو باپیرە»کوپە قاوەکامی لەسەر مێزەکە دانا...زەردەخەنەم کرد کاتێک بینیم بە پەرۆشەوە لەبەردەممدانیشت..«چی وات لێدەکات بەم ڕادەیە پەرۆش بیت؟!»وتم کوپەکەم هەڵگرت..

«هەموو شتێک دەربارەی ئەم کۆشکە... باپیرە پێت وانیە
زۆر سەیرە ... بۆچی لە شار نابێت ناوی خێزانی کیم بهێنیت ڕاستەوخۆ
هەمووان خۆیان گێل دەکەن!!»بە خێرای قسەکانی کرد وە دەستەکانی
دەجوڵاند...

بزەیەکم کرد بۆ پەرۆشی ئەم منداڵە..دواتر دووبارە سەیری کۆشکەکەم کرد...
«

زۆر بێدەنگە ڕاستە!!»وتی ئەویش سەیری کرد..«ڕاستە...هەمیشە بەم شێوەیە بووە»وتم..

یادگاریەکان وەک شریتێکی شکاو لە مێشکم هاتووچۆی دەکرد..کۆشکەکە بە تەواوی بێناز بووە...تاکە شت لێی تێک نەچوو بێت باخچەکەیە...

ئەویش هۆکارەکەی منم .. تا ئەم تەمەنەم ڕێگەم نەداوە گەڵای زەرد
سەردانی بکات...

«تکایە باپیرە من دەمرم ئەگەر تۆزێکی تر چاوەڕێکەم دەی هەموو شتێکم پێ بڵێ»ناڕەزای دەربڕی...لێوەکانی کەوان کردەوە..«باشە بەڵام جوان گوێم بۆ بگرە»وتم کوپەکەم دانا..

چاوەکانی ئەو برسیکایەوە...
«

من لەو کاتەی چاوەکانم کردەوە لەم ماڵە بووم...باوکم با خەوان بوو...دوای مردنی من شوێنەکەیم گرتەوەو..

من هوانگ هیونجین...

Flash Back

.
.
.

هەموو شتێک لەم ماڵە تۆی سەرسام دەکرد
ماڵێکی تەواو خانەدان بوون...
بۆ هەموو شتێک ڕێساو یاسای خۆی هەبوو...

خاتوو کیم ماڵفۆی هاوسەرەکەی مرد بوو هەر لەو کاتەوەی دووگیان بوو...بۆیە بەپێی یاساکان دەبوو هاوسەرگیری بکاتەوە لەگەڵ یەکێکلە براکانی هاوسەرەکەی ... ئەوانیش دوو دانە بوون..

دوو براکە یەکێکیان جەیمس وە یەکێکیان وێڵ وێڵ هاوسەرگیری کرد بوو بۆیە خاتوو کیم هاوسەرگیری لەگەڵ
جەیمس کرد...دوو منداڵی بوو لە جەیمس .. کچێک و کوڕێک..

بەڵام لە هەمووی گرنگتر منداڵی یەکەمی بوو...کیم ماڵفۆی تایهیۆنگ ئەو منداڵەی هاوسەری یەکەمی بۆی جێهێشت...

Mr. KimWhere stories live. Discover now