"5"

566 110 120
                                    

هەر لە مانگی یەکەمم کە هاتمە ئێرە دڵخۆشیم دۆزیەوە...ئەویش
جەنگکووک بوو... هاوڕێیەک و کرێکارێک هەندێک جار خۆشەویستێکی
خوێڕی...

دەستی خستە سەر کەمەرم منی بە دارەکەوە نوساند...«بێڤەرلی»بە هێواشی
چرپاندی...من شەرمم دەکرد دەستم خستە سەر سنگی...

«دڵم خێرا لێدەدات کاتێک لێت نزیک دەبمەوە»لێوی لە ڕووخسارم دەخشاند...
چاوەکانم داخست ...«منیش»چرپاندم...ئەو چەند ماچێکی لە ڕوومەتم کرد بە
نەرمی...

«تۆ جوانترین بەشی ئەم ساڵم بوویت»پێکەنی...منیش چاوەم کردەوە
سەیرم کرد...بەڵام ئەو سەیری لێوەکانمی دەکرد...

«خاتوونەکەم دەتوانم بیبەم»لوتی لەسەر لوتم دانا...پێکەنیم
«بیبە»لێوەکانی منی دزی بە نەرمی ماچی کرد...

من هەرگیز پێشتر ماچم نەکرد بوو بۆیە خراپ بووم...تەنها هەوڵمدەدا چێژ لە
پیاوەکەم ببینم کە چۆن یاری بە لێوم دەکات... چاوەکانی داخستووە چێژ لەم
ساتە دەبینێت...

دوای چەند ساتێک دوورکەوتەوە...زەردەخەنەیەکی کرد «بەتامترین
خواردن» وایکرد شەرم بکەم...بە پەنجە گەورەکەی لێوەکانمی پاک کردەوە
لە لیکی خۆی..

دواتر دوورکەوتەوە...چەند هانگاوێک بۆ دواوە ڕۆشت...
من دڵم دەلەرزی...

«خۆشمدەوێی بێڤەرلی»بە زەردەخەنەوە وتی دواتر سوڕایەوە
گەرایەوە ناو خانووەکە...«منیش خۆشمدەوێی»چرپاندم لە پێش خۆمەوە..

تا ون بوو سەیرم کرد...

«کچی بچوک بۆچی وا سوور بوویتەوە؟!»میشا لە خانووەکە
هاتە دەرەوە چاوەکانی لێم بچوک کردەوە..

دەستم خستە سەر ڕووخسارم «تەنها زۆر گەرمە»وتم هەوڵمدەدا خۆم ئاسایی
دەرخەم بیر لە جەنگکووک و ماچەکانی نەکەمەوە ...

«کەواتە وەرە تایهیۆنگ لێرەیە»وتی... سەرسام بووم تایهیۆنگ چی دەکات لێرە
درێسەکەم بەرز کردەوە بەرەو خانووەکە ڕۆشتم..

«دەگەڕێینەوە ماڵەوە ئەوان هاتن تا ئێمە هەڵبگرن..»لەگەڵ میشا دەستی
یەکترمان گرت...تایهیۆنگ و جیمینم بینی لە دوورەوە جەنگکووکیش لەگەڵیان
وەستا بوو..

ئێمە راستەوخۆ سەیری یەکترمان کرد...من زەردەخەنەیەکم بۆی کرد..

«بێگومان گەورەم هەموو شتێک بە دڵی تۆ دەبێت»جەنگکووک وتی چاوەکانی
لەسەر من لادا...«متمانە پێتە کارلس تۆ دەتوانیت ئەوە بکەیت»تایهیۆنگ وتی دەستی خستە گیرفانی...

Mr. KimWhere stories live. Discover now