"12"

622 133 224
                                    

«بەیانی باش خاتوو ماڵفۆی»کرنوشی برد ... منیش بە لاوازیەوە خۆم چەماندەوە«بەیانی باش جیمین »هەر دووبارە دەستم کرد بە هەنگاونان..

هەمووان ئاسایین... چۆن دەژین جەنگکووک مردووە بۆچی کەس ناگری بۆچی کەس دڵتەنگ نیە .. بۆچی دووبارە دەستتانکردەوە بە ژیان

پلیکانەکانم جێهێشت بەرەو چێشتخانەکە رۆشتم.. «سۆزانی پیس»میشا هەر کە منی بینی قیژاندی...

لە هەستی تێدەگەم...بەرەو من هات
«هەموو شتێک بەهۆی تۆوە بوو کچی پیس»شەقێکی لە رووخسارمدا...

«هەمووی هەڵەی تۆ بوو... ئێستا من چی بکەم بێ جەنگکووک»دەستی کرد گریان ... دووبارەی لێیدام..

«میشا ئەوە چی دەکەیت؟!»تایهیۆنگ شانەکانی راکێشام... کەوتمە باوەشی بەهۆی ئەوەی هیچ هێزێک لە جەستەم نەبوو..

«چۆن بوێری دەکەیت دەست لە خاتوونی کۆشک بەرز بکەیتەوە؟!»یۆنگی هات و قژی میشای گرت..

«رێگەم بدە برۆم ئەو سۆزانیە خۆشەویستەکەمی لەناو برد»قیژان و گریان مێشکمی پڕ کرد..

وەڵامم نەدایەوە تەنها روومەتم بە سنگی تایهیۆنگەوە نوساند کاتێک ئەو دەستی بە پشتم دادەهێنا...

«میشا تۆ سزا دەدرێیت»تایهیۆنگ وتی دواتر منی راکێشا...

بەردەوام بووم لە گریام ... «دەبینیت چیت لە خۆت کردووە»تایهیۆنگ وتی کاتێک ئێمە گەشتینە هۆڵەکە...

«دەبینیت چۆن بووین بە گاڵتەجار؟!»بەرەو مێزەکە رۆشت بۆ دەسکەوتنی گڵاسێک شەراب..

لەسەر زەویەکە دانیشتم و قاچەکانم لەباوەش گرت...

.
.

دەرگای گەرماوەکەم ... بەڵام وەستام دودڵ بومم
سورامەوە دووبارە سەیری تایهیۆنگم کرد کە دانیشت بوو کتێبی دەخوێندەوە..

«تایهیۆنگ»سەری بەرز کردەوە .. گازم لە لێوم گرت ئەوەی خۆمم قوتدایەوە...«ئێ دەتەوێت ... دەتەوێت گەرماوم لەگەڵ بکەیت؟!»سەیری زەویەکەم کرد...

نەمدەویست بیر لەوە بکەمەوە ئێستا چۆن رووخسارم سوربۆتەوە وەک گەمژەکان...«من دەمەوێت؟!..یان تۆ دەتەوێت»سەرم بەرز کردەوە..

«هیچ لەبیری بکە»بە تورەی رۆشتم گەرماوەکە...چی دەبوو ئەگەر تۆزێک نەرم وەڵامی بدەمەوە...

درێسەکەم کەوتە سەر زەویەکە.. هەنگاومنا بۆ نێو بانیۆکە...

گوێم لە کردنەوەی دەرگا بوو...«بۆچی هاتیت»بە نازەوە وتم وەک ئەوەی تورە بم و گرنگی پێ نەدەم..

Mr. KimWhere stories live. Discover now