"2"

688 133 126
                                    

«بێڤەرلی»
خێرا چاوەکانم کردەوە....

«پورێ»بە هێواشی وتم سەیری چواردەورم کرد ... چۆن لەم
دۆزەخە خەوم لێکەوت...

«ئەمە بگرە کچەکەم»شاڵێکی لەسەر دەستی بوو خستیە سەر شانم...هێواش هەڵسامەوە چونکە هەموو ماسولکەکانی شانم و پشتم ئازاری هەبوو..پورم بە میهرەبانیەوە قۆڵی گرتم ...منی هێنایە دەرەوە لە تەوێلەکە...


منیش ڕاستەوخۆ فرمێسکم کۆکردەوە لە چاوم..«دایکم»بەهێواشی چرپاندم بەڵام پورم گوێی لێ بوو بەباشی...

«بێڤەرلی تەنها هەوڵدە ڕابێیت .. یاساکان ناگۆڕێن»
دەستی منی گرت..

چاوەکانم فرمێسکیان ڕشت...«ئێوە کۆیلەی منداڵێکن»تۆزێک
بە ڕەقی وتم...

پورم ڕاستەوخۆ پەنجەی خستە سەر دەمم...ترس ڕووی داپۆشتسەیری چواردەوری کرد..«تکایە بێڤەرلی ڕێز لە ماڵفۆی بگرە»ئەو مەبەستی تایهیۆنگ بوو...بێدەنگ بووم..


پێشتر کاتێک باوکم مابوو...لە ساڵێکدا دووجار دەهاتین بۆ ئێرە بەبۆنەی
ئاهەنگە تایبەتیەکان...زۆر کەم تایهیۆنگم دەبینی

پێموایە ئەو زۆر لوتبەرز و دڵڕەقە...تەنها بەهۆی ئەوەی کەسایەتیەکی گەورەیە لەم شارە ... هەرگیز خۆشمنەویستووە..

لەگەڵ پورم ڕۆشتینە ژوورەوە...

دایکی تایهیۆنگ لە هۆڵەکە وەستا بوو .. ڕێنوێنی خزمەتکارەکانی دەکرد هەوڵمدەدا بۆ ئێستا بێدەنگ بم تا شتێک دەدۆزمەوە...

«بەیانی باش خاتوو کیم»پورە جەین وتی...چ پێویست بەم جدیاتە دەکات ئەوان ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ یەکتر دەژین دەبوو تەنها بە سادەی بەیانی باش لە یەکتر بکەن..

«بەیانی باش پارک لوسیندەر جەین»برۆم گرژ کرد ئەمە زیاد لە پێویستبوو ئایە ئەوان لە یەکتر توڕەن...خاتوو کیم سەیری منی کرد...«بەیانی باش بێڤەرلی»منیش هێزی ئەوەم نەبوو وەڵامی بدەمەوە تەنها کرنوشم برد وەک
وەڵام دانەوەیەک...

هیچ نەبێت من هەفتەیەکە باوکم مردووە لە ماتەمینیدام..چەند هەنگاوێک نزیک بوویەوە پەنجەی خستە سەر چەناگم..«تۆ تەنانەت بە پیسیش هەر جوانیت...»

هەستم بە شەرمەزاری کرد ... جلەکانم بە تەواوی پیس ببون
بەهۆی ئەم شوێنەوە..«بابڕۆین»پورم وتی منی لەگەڵ خۆی برد...

سەرەتا ڕۆشتینە گەرماوەکە...
لاتان سەیر نەبێت لێرە گەرماوێکی گشتی هەبوو بۆ هەموو ئافرەتەکان..

Mr. KimWhere stories live. Discover now