"3"

578 111 53
                                    

چاوەکانم ئازاریان هەبوو ... نازانم چەندێک گریام بەڵام ئازارێک لە سەرم دروست بوو هەنسەکە قوڵەکانم شاهێدی ئەوە بوون چ ئازارێک لە ناوەوەم دروست ببوو... ڕقم لە تایهیۆنگ بوو

من دەزانم هەڵەم کرد بەڵام مافی خۆم بوو چونکە من خەمێکم هەبوو
هیچ نەبێت سەرەتا سزایەکی سادەم هەبووایە...

ناتوانم بیر لە قژم بکەمەوە ئەو خۆشەویستترین بەشی جەستەم بوو
دایکم زۆر گرنگی پێ دەدا تا ئەم ڕۆژە ...

«کچەکەم بێڤەرلی»پورە جەین دووبارە هاتەوە ...لە تەنیشت جێگاکەم
دانیشت دەستی بە ڕووخسارم داهێنا بە میهرەبانیەوە ...

«تکایە قبوڵی بکە سزاکانی تایهیۆنگ هەمیشە قورسن»وەک دایکێکی میهرەبان
فرمێسکەکانی سڕیمەوە ...«چیتر خۆت ئازار مەدە کچەکەم هەڵسەوە» دەنگم بەرز بوویەوە گریانەکەم زیاتر بوو... جەستەم هەموو دەلەرزی...

«سەرەتا منتان لە دایکم دورخستەوە دواتر سزام دەدەن بە قورسی»بە گریانەوە
وتم...

«شیرینەکەی من دڵنیابە هەموو شتێک باش دەبێت دەی هەڵسەوە»وتی منی هەڵسەندەوە لە نێو جێگاکەم کە تەواو تەڕ ببوو لەگەڵ فرمێسکەکانم..

هەنسکەکانم وایان لە جەستەم دەکرد هەڵبەزێتەوە...

«ئافەرم کچەکەم»رووخسارمی خستە نێو دەستی...«هەست بەبێ دایکی مەکە
من هەمیشە لێرەم من دایکی تۆ دەبم»وتی ...منیش باوەشم لێیدا
«بێڤەرلی هیچ کەسێک لەم جیهانە بێ ئازار نیە ... من کچێکم نیە بەڵام تۆ کچی
منیت»ماچی لە سەرم کردو..

باوەشەکەی بۆنی دایکایەتی لێدەهات دڵم هەستی بە ئاسودەی دەکرد
لەلای بێگومان هەمیشە گوێمان لێدەبێت پور دایکی دووەمە...

پورم یارمەتیدام رووخسارم بشۆم بە هیچ شێوەیەک نەمدەویست خۆم
ببینم لە ئاوێنە...بۆیە ئەو خۆی قژی بۆم شانەکرد...

«بابڕۆین کەمێکی تر نانی ئێوارە ئاماددە دەبێت»ژوورەکەم جێهێشت کەمێک
ئارام بوومەوە ... سەرەڕای ئەوەی نەمدەویست تایهیۆنگ یان هیچ کەسێک ببینم بەڵام ناچار بووم چونکە ئیتر بەرگەی سزایەکی تر ناگرم...

«لە کاتژمێر حەوت و نیو نانی ئێوارە دەخۆین... چونکە لەم کاتەدا پیاوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە....»پورم ڕوونی دەکردەوە کاتێک ئێمە دەڕۆشتینە خوارەوە...

«وە لە دوای نانخواردن دانیشتنی خێزانی دەستپێدەکات تا ماتژمێر دە»وتی
بێدەنگ بوو...«ئەی دوای کاتژمێر دە؟!»وتم ئەویش وەستا پێکەنی..

سەرسام بووم ئایە شتێکی هەڵە هەیە...«کاتی هاوسەرەکانە»
«چی؟!»تێنەگەیشتم...پورم زەردەخەنەی گەورەتر بوو دەستی خستە سەرشانم
«واتا کاتی کات بەسەر بردنە لەگەڵ هاوسەرەکەت پێڤەرلی بچوک»خێرا سور بوومەوە پورم زیاتر پێکەنی..

Mr. KimWhere stories live. Discover now