"15"

669 160 181
                                    

❌بۆ ئەوانەی حەزیان بە چیڕۆکی زیاترە لەسەر تایهیۆنگ دەتوانن سەیری چیرۆکە نوێکەم بکەن بە ناوی little lady جۆرێکە لە چیرۆکی دەروونی و رۆمانسی ، توندوتیژی هیوادارم چێژی لێ ببین.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

هیونجین دەگێڕێتەوە؛-

خاتوو بێڤەرلی ئێمەی جێهێشت بەهۆی ئەم ژەهرەی پورە جەین پێیدا ...

ئەمە پلانی هەموو کۆشک بوو کوشتنی بێڤەرلی... دۆزینەوە کەسێک شایەنی تایهیۆنگ بێت بۆ ئەوەی خێزانەکەیان گەورە بکەن ...

لەم پلانەدا تەنانەت یۆنگی و جیمین بەژدار بوون ... ئەوان خێزانێکی تەواو شێت بوون .. کچە بچوکەکەیان بەدبەخت کرد..

تەنها بەمەش نەوەستان تا لە بۆ مەرگیان برد...

بەڵام ئەوەی هەمووانی سەرسام کرد... بێدەنگیەکەی ماڵفۆی تایهیۆنگ بوو..

ئەو بێدەنگ ببوو ... بە تەواوی کپ ببوو تەنانەت فرمێسکێک لە چاوەکانی نەهاتە خوارەوە ..

هەموویان دەیانتوانی هەست بەم شکانە گەورەیە بکەن لە تایهیۆنگ کە بە تەواوی بێدەنگی کردووە..

قسە ناکات و خواردن ناخوات چیتر بەباشی ناخەوێت .. تایهیۆنگ شتێکی گەورەی ونکرد بوو ..

ئەو بەشێکی ون ببوو بۆیە بە تەواوی سەری لێشوا بوو..

ژیان دووبارە ئاسایی بوویەوە لە کۆشک وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدا بێت.. وەک ئەو کاتەی کە هەرگیز بێڤەرلی لێرە نەدەژیا...

.
.

«بیر لە چی دەکەیتەوە؟! کورە جوانەکەم» دایکی وتی کاتێک قاوەکەی بۆ دانا... ئەمە کاری بێڤەرلی بوو..

تایهیۆنگ پاڵی بە کوپەکەوەنا قاوەکەی ڕژاند... دایکی تەنها بێدەنگ بوو ئەمە کاری یەکەمجاری نیە..

«بیر لە فریشتە بچوکەکەم دەکەمەوە»تایهیۆنگ وتی... دایکی بەبێزاری چاوی سوڕاند..

«ئێستا ئەو لە بەهەشتە کورەکەم» وەک تیمساحێک خۆی خەمبار دەرخست..

«دەبێت منی بویت»تایهیۆنگ چرپاندی ئەو خەیاڵی رۆشت بوو..«چی!؟؟»

«لە دوونیاکەی تر دەبێت دووبارە ببێتەوە بە موڵکی من؟!»وتی پاشان هەڵسایەوە...«ناخم دەسوتێت چی ئەگەر ئێستا لەگەڵ جەنگکووک دڵخۆش بێت»

چاوەکانی تایهیۆنگ گۆڕا بوون هەمووان هەستیان بەم گۆڕانە کرد بو... چیتر پیاوێکی زاڵ و لوتبەرز نەبوو...

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 08 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Mr. KimWhere stories live. Discover now