1

2.1K 202 134
                                    

•ڕاکردنی شازادە•

خۆشەویستی کات و سات نازانێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


خۆشەویستی کات و سات نازانێت ... هەر کە هات دڵت داگیر دەکات کە گرنگترین بەشی جەستەیە دواتر ڕۆحت..

کە ئەم دوو بەشە داگیر کران دڵ و ڕۆح ئیتر بەشەکانی تریش لە دەست
دەدەیت... پاشان چاوەکانت کوێر دەبن لە ئاست ژیانی ڕاستەقینە تۆ دەبیت
بە کۆیلەیەکی تەواو...

من یەکێکم لەو کۆیلانە ئەمە دەربارەی خۆشەویستی هەڵە یە

ئارەق لە نێوچەوانم دروست ببو جەستەم ڕەق کرد بوو وەک پەیکەرێک
ترس لە گەدەم دروست بوو...تەنها بیلبیلەی چاوەکانم دەجوڵاند ..

سەیری ئەوم کرد کە لە پێشم دانیشتوە ... بە هێمنی بەڵام ئەمە کارەسات بوو
دەمتوانی هەست بە توڕەی بکەم ... هەناسە گڕەکانی کە لە دەمی دەردەچوون
شاهێندی ئەوە بوون..

«کەواتە تۆ پاکیز نیت؟!»وتی سەری تۆزێک لار کردەوە...

چاوەکانم داخست و کردمەوە... «من من تەنها...»قسە لە قوڕگم گیر ببوو..

بە توڕەی شەقێکی لە مێزەکەی پێشیدا....لە شوێنی خۆم هەڵبەزیمەوە
ئەویش هەڵسایەوە...ترسەکەی گەدەم گۆڕا بۆ ئازارێک ...

«ئەمە مانای چیە ڕووبی... تۆ چی دەڵێیت؟!»بە توڕەی وتی ...

فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە...«رووبی .. من و تۆ
ئێمە لە چیەوە کەیشتین بە چی»وتی هاتە پێشەوە..

«من دەترسم جەنگکووک»گریانەکەم زیاتر بوو...

«من تۆ ناترسێنم نەخێر نەخێر ببورە ... ڕووبی من ببورە»ڕووخساری
هێمن بوویەوە هاتە پێشەوە دەستەکانی گرتم....«خۆشەویستەکەت ببورە»

دەستەکانی ماچ کردم...«دەی پێم بڵێ بەزۆر بوو دەی بڵێ ...
بڵێ دەستدرێژیان کردە سەرم ئازیزم وایە»

«نا یان تەنها رووداوی کەوتن بوو ڕاستە پشیلەکەم دەی تۆم پێم بڵێ»
گریانەکەم زیاتر بوو...

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now