*15*

853 163 234
                                    

•ماڵی بەڕێز ستیوارد•

بە توندی تابلۆکەم گرت بوو سەیری خانووەکەمانم دەکرد چۆن خەریکە دەڕوخێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بە توندی تابلۆکەم گرت بوو سەیری خانووەکەمانم دەکرد چۆن خەریکە دەڕوخێت...«دایکە کتێبەکانم لە ژوورەوەن»ئێلا بە گریانەوە وتی..

دایکم بە تەواوی شۆک ببوو.. رووخساری هەموو پاشماوەی خەڵوزی سوتاو بوو...دەستەکانی ئێلام گرت...«کێشە نیە من ئەوانەی خۆم بە تۆ دەدەم»جانتاکەم بەرزکردەوە...

باوکم دەستی بە سەریەوە گرت بوو خەڵکەکە هەوڵیان دەدا ئاگرەکە بوکژێنەوە بەڵام کات تەواو ببو بۆ ئەم کارە... ئاگرە تا لوتکەی خانووەکە رۆشت بوو.

«بەڕێز بلاک»سەیری دواوەم کرد خێزانی کریستۆف بە نیگەرانیەوە گەشتن...

«ئایە تۆ باشیت؟؟»خاتوو تایلۆر دەستەکانی دایکمی گرت...«کچینە ئێوە باشن؟!»لە ئێمەی پرسی ئێلا هێزی ئەوەی نەبوو وەڵام بداتەوە بەڵام من سەرم جوڵاند..

ئەمە ئەمە هەواڵە خۆشەکە بوو ئێمە سەلامەت بووین...

«کێشە نیە پیاو وەرن ببن بە میوانی من ماڵی من ماڵی تۆیە»لەولاوە گوێم لە بەڕێز ستیوارد بوو...

چەند خولەکێکی پێچوو کاتێک باوکم بەرەو ئێمە هات و ئێلای لە باوەش گرت...«کچینە تا بەیانی دەچین بۆماڵی بەڕێز ستیوارد»سەرم جوڵاند..

بەیەکەوە سەرکەوتینە کالیسکەکە ... باوکم باوەشی لە دایکم دابوو وە منیش دەستەکانی ئێلام گرت بوو...

ئێمە گەیشتینە ماڵی بەڕێز ستیوارد کۆشەکەکەی ئەوان زۆر لە هی ئێمە گەورەتر بوو...

هەر کە رۆشتینە ژوورەوە بەم جلە پیس و سوتاوانە پێشوازیەکی خانەدانمان لێ کرا...فەرماندە جەنگکووک هاتە خوارەوە...

«وەرە لەگەڵم خاتوو بلاک»خاتوو تایلۆر دایکمی برد ...

«تکایە ژوورەکیان نیشان بدە ..»ئێلا لەگەڵ بەردەستەکە رۆشت ...

من و باوکم ماینەوە...

«باوکە وێنەکەی ڕووبی بلاکە رزگار کرد»وتم ...کاتێک باوکم کتێبە مێژوویەکانی دەستی دەپشکنی...

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now