*14*

857 150 223
                                    

•ژیانێکی تر•

ئێرە شاری دێریە شارێکی گەورە کە دەکەوێتە باکوری کیشوەری ئەمەریکا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


ئێرە شاری دێریە شارێکی گەورە کە دەکەوێتە باکوری کیشوەری ئەمەریکا...شارێکی جوان و پڕ لە خەڵکی بەڕێز ... خەڵکەکەی هەموو مرۆڤی بەڕێز و مێشک کراوە بوون ..

سەرەڕای ئەم کراوەیە هەرگیز رێگەیان نەدابوو کلتوری باب و باپیرینیان لە ناو بچێت...

بەڵام چیرۆکی ئێمە باسی مێژووی دێری نیە بەڵکو ئێمە باسی کچێک دەکەین... کچێکی بچوک و هەرزەکا پێموابێت تەمەنی ۱۷ ساڵ دەبێت زۆر دڵنیا نیم چونکە زۆر لەباریەوە نازانم..

ئەم کچە ناوی ئانی بلاکە... ئانی کچێک تەواو سەرکێشە بەڵام زۆر شیرینە ... ئەو ڕقی لە خوێندە تۆزێک زمانی درێژە ..

بەهەرحاڵ با بچین بۆ لای ئانی...

«ئانی و ئێلا دوادەکەون»دایکی لە خوارەوە هاواری بۆ دوو کچەکەی کرد...بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لەوەی سەیری ئەم وێنەیە بکەن..

وێنەیەکی زۆر کۆن لەوەیە هی دوو سەد ساڵ پێش ئێستا بێت وێنەی ئافەرەتێک کە رووخساری بە دەست شێوێنراوە....

«پێتوایە باپیرە کریستۆف ئەم کارەی کردووە؟!»ئانی وتی کاتێک بە تەواوی لە وێنەکە ورد ببویەوە..

«بێگومان ئەو جادووی لێکرا بوو دڵنیام ئەو وای لەم وێنەیە کردووە»ئێلا وتی..

«زۆر حەز دەکەم رووخساری داپیرە ڕووبی ببینم»ئانی وتی هەناسەکی هەڵمژی...«بڕوات پێی هەیە ..؟!»ئێلا وتی..

ئانی برۆی گرژکرد..«بێگومان»

«من دڵنیا نیم... هەندێ کەس دەڵێن کریستۆف ڕینا راستی کردووە کەسایەتی رووبی تەنها کەسایەتیەکی خەیاڵی بوو لەوانەیە رووبی هەر بوونی نەبووبێت»ئێلا وتی چاویلەکەکەی چاک کرد..

«بێدەنگبە ئێلا ... ئەی ئەم وێنەیە چیە لەبەردەمت»ئانی وتی
ئەو پڕ بە دڵی بڕوای بە هەبوونی ڕووبی هەبوو..

«ئانی بڕوا بە مێژوو مەکە دڵنیام لەوانەیە تەنها ئەمەش دروستکراو بێت»ئێلا جانتاکەی هەڵگرت...

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now