7

940 179 263
                                    

•ئاماددەکاری بۆ مردن•

زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاری لەسەر ڕووخسارم دروست بوو کاتێک بینیم ئەم خەڵکە لە دەرەوە خۆیان تێکداوە ئاماددە کاری بۆ مردنی من دەکەن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاری لەسەر ڕووخسارم دروست بوو کاتێک بینیم ئەم خەڵکە لە دەرەوە خۆیان تێکداوە ئاماددە کاری بۆ مردنی من دەکەن..

هیوادارم ببم بە ڕۆحێکی خراپەکار دواتر بگەڕێمەوە دانە دانە لە ناوتان ببەم... زۆر جێگای بەزەین لە شوێنی ئەوەی ژیانی خۆیان باشتر بکەن خۆیان خەریک دەکەن بە ژیانی کەسێکی ترەوە..

پەنجەرەکەم داخست و گەڕامەوە ژوورەوە... تا چاوەکانم دایکمی دۆزیەوە لەلای دەرگاکە...

«وەرە خوارەوە بۆ کۆتاجار لەگەڵمان نان بخۆ»بە ساردی وتی ..

ڕازی بووم لەگەڵی ڕۆشتم..

لە خوارەوە هەمووان هەبوون... تەواوی خێزانەکەم جەنگکووک و ڤێسیتا لەگەڵ یۆنگی ... دایکی جەنگکووک ئەو ئافرەتە بێدەنگە...

دانیشتم ڕینا راستەوخۆ هەڵسایەوە جێگاکەی گۆڕی ... گرنگیم نەدا تەنها بە زەردەخەنەیەکی گەشەوە ڕەفتارم دەکرد... وەک رووبیە شکاوەکە نا بەڵکو وەک ڕووبی ڕابردوو ...

دەمتوانی هەست بە سەرسامی چواردەورم بکەم ...

گرنگ نیە پارچەیەک گۆشتم هەڵگرت خواردم...بەڵام ڕاستەوخۆ گەدەم بەرەو سەرەوە هات..

هەڵسامەوە رامکردە گەرماوەکە...

هەموو ئەوەی لە بەیانیەوە خوارد بووم هێنامەوە...

تەنانەت کەس نەهات بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات... خۆم پاک کردەوە دووبارە گەڕامەوە بەڵام هەموان پەشۆکاو بوون...

«چی ئەگەر وابێت؟!»ڕینا بە ترسەوە وتی...من تەنها سەرسام بووم..

«جەنگکووک تا ئێستا بێدەنگ بووم بەڵام تۆ ناتوانیت لەمە زیاتر زووڵمی لێ بکەیت»دایکی جەنگکووک وتی بەرەو من هات..

دەستەکانی گرتم...«وەرە کچەکەم»منیش دوای کەوتم..

بەیەکەوە لە ژوورەکەی ئەو دانیشتین ... «شتێک هەیە لە تۆدا»وتی منیش تەنها گوێم بۆی گرت بوو..

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now