3

832 163 42
                                    

•بەند کردن•

ڕینا دەستەکانمی کردەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ڕینا دەستەکانمی کردەوە...ڕاستەوخۆ کەوتمە سەر زەویەکە... دەستە لەرزیوەکانم بۆ قژم برد...ئەوەندە کورت بوو کە نەتدەتوانی هەندێ تاڵەکان بگریت...

فرمێسکەکانم تک تک بە بێنازی دەکەوتن...خەڵکەکە بێ ئەوەی گرنگی بە من
بدەن شوێنەکەیان چۆڵ کرد...

شتێک قوڕگمی داخست...هەناسەدانم سەخت بوو..
خوایە من بکوژە....خوایە گیان من بکوژە .

چاوەکانم هێواش هێواش داخران...ئازاری پەنجەکانم لەلایەک ئازاری دڵم لەلایەک ..

«ئێستا دەزانیت ئازاری خیانەت چۆنە»کەسێک لەلای گوێم چرپاندی...
«من زۆرم چەشت ئەوەی ئێوە پێتان کردم زۆر زیاتر بوو لەو هەڵەیەی خۆم کردم»بە گریانەوە وتم..

ئەو باجەی من دەدەیدەم زۆر زیاترە لەوەی کە من کردم..

.
.
.
.

«هەڵسە کچێ دەی هەڵسە»کەسێک هاواری دەکرد..

بە کزی چاوم کردەوە...«دایکە»

«من چیتر دایکی تۆ نیم ... دەی هەڵسە ئێرە هۆتێل نیە»وتی منیش هەڵسامەوە

«بڕۆ هەموو دەستشۆرەکان پاک بکەوە هەر ئێستا»وتی پاشان ڕۆشتە دەرەوە
سەیرێکی ژوورەکەم کرد ..

ئێرە زۆر بچوک بوو لەوانەیە مەترێک یان دوو مەتر...تەنها جێگایەکی خەوی
هەبوو لەگەڵ دۆڵابێکی بچوک لە تەنیشت جێگاکە..

گرینگیم نەدا هەڵسامەوە...جلی خزمەتکاریم پۆشی ڕۆشتمە دەرەوە..

هەمووان بە چاوێکی پڕ بەزەیەوە سەیری منیان دەکرد ...

کەلوپەلەکانم دۆزیەوە پاشان دەستم کرد بە پاککردنەوەی دەستشۆرەکان
لەگەڵیدا دەستم کرد بە فرمێسک ڕشتن..

«بەیارمەتیت»سوڕامەوە...

ئەوە خاتوونەکەی جەنگکووکە...هەڵسامەوە بە ڕێزەوە خۆم
چەماندەوە..

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now