6

892 138 219
                                    

•دووبارە لێدان•

کاتێک خەبەرم بوویەوە بینیم ئیتر زنجیرەکە لە قاچم کراوتەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


کاتێک خەبەرم بوویەوە بینیم ئیتر زنجیرەکە لە قاچم کراوتەوە... بۆیە ڕاستەوخۆ هەڵسامەوە بۆ جێهێشتنی ژوورەکە..

پەرۆش بووم ماوەیەکی زۆرە دەرەوەم نەبینیوە... دوونیا تەواو تاریک بوو کۆشکە بێدەنگ بوو بۆیە پیاسە کردن لە ناو کۆشکەکە هەلێکی باش بوو...

پێموابێت هەموویان خەوت بوون..یەکەم کارم ڕۆشتمە چێشتخانەکە بۆ دزی خواردن ..

ئەوەندە برسیم بوو وەک ئەوە وابوو چەندین ساڵە گەدەم چۆڵە...من لەو کەسانە بوون عاشقی خواردن بووم..

دەمزانی نەخۆشم...چونکە لێدانی دڵم زۆر هێواش بوو هەناسەم تۆزێک تەنگ بووم بەڵام گوێم پێ نەدا..

خواردنەکەم خوارد...

نەمدەویست بچمە دەرەوە چونکە دەترسام بۆیە گەڕامەوە سەرەوە... بەرەو ژوورەکەی جەنگکووک ڕۆشتم..

چی دەبێت تەنها سەیرێکی بکەم...؟!

دەرگاکەم بە هێواشی کردەوە بێ دروست کردنی هیچ دەنگێک..ژوورەکە ڕوناک بوو.

هیچ کەسێک لەسەر جێگاکە نەبوو..

«وەرە ژوورەوە»دەنگ جەنگکووک هات بە شڵەژاوی گەرامەوە دواوە..ویستم
ڕاکەم خۆ ئەو منی نەبینیوە..

«رامەکە ڕووبی»ناچاری کردم باشە ئەو لە کوێیە..

دەرگاکەم بە تەواوی کردەوە...بە شەرمەزاریەوە ڕۆشتمە ژوورەوە
سەرم بۆ هەمیشە لە خوارەوە بوو...

من بیرم کردەوە بۆچی ڤێسیتا لێرە نیە...بەهەرحاڵ. جەنگکووک دۆزیەوە لە بەڵەکۆنەکە لە دوای پەردە سپیە تەنکەکان..

سەیری ژوورەکەم کرد ئەم ژوورە هی ئێمە بوو...
لەسەر ئەم جێگایە دەخەوتووین .. تا بەیانی لە باوەشی دەکردم..
هەناسەکانی منی دەخواردەوە...

سوچەکانی ئەم ژوورە پڕە لە یادگاری من..

رۆشتمە تەنیشت جەنگکووک وەستام ... بەیەکەوە سەیری شارەکەمان دەکرد...

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now