"بیستوومە بە ئەنقەست وانەکانت جێهێشتووە"تای بێدەنگ وەستا.ئەو ڕاست لەبەردەم پرۆفیسۆری مێژووەکەی وەستابوو.دەیزانی ڕۆژێک دێت، مامۆستاکەی دەزانێت کە پۆلەکان بەجێدەهێڵێت.
بەڵام نەیزانی ئەمڕۆیە
"ڕاپۆرتەکەتم پێبدە"
__
تای قوتیدا. لە پێناو نەفرەتیەکاندا __ هۆکاری ئەوەی ئەمڕۆ پۆلی بەجێهێشتووە ئەوەیە کە ڕاپۆرتێکی نییە
"من-ببورە خانم بەڵام ڕاپۆرتەکەم لە ماڵەکەمان بەجێهێشت"
سەیری خوارەوەی پێیەکانی کرد و بە پەنجەی یاری بە دەستی دەکرد. هەست بە دەمارگیرییەکی زۆر دەکات
__
گوێی لە ئاهەکەی بوو❞تۆ خوێندکارێکی بەئەمەکیت بەڕێز کیم. بەڵام نەمزانی بەمشێوەیەی❝
بێدەنگی لە ژوورەکەدا حوکمڕانی دەکرد. تایهیۆنگ هەستی بە بەستنی زۆر کرد چونکە نازانێت چی ڕوودەدات لە داهاتوودا
❞بۆ ئەمە، من ئەرکێکی تایبەتت پێدەدەم❝
__
تای لە ڕووی دەروونییەوە نەفرەت لێکرا. لە هەموو سزاکان، بۆچی ئەرکێک؟
❞من دەمەوێت لێکۆڵینەوەیەک بکەیت دەربارەی ئەوەی کە بەڕاستی چی بەسەر کاپتن جیۆن هاتووە و بۆچی بە پاڵەوانی نیشتمانیمان ناسێندرا. مانگێکت پێ دەدەم وەڵامەکەتم پێ بدەیەوە❝
دەمی تای کرایەوە
__
❞کاپتن جیۆن؟ ب-بەڵام تەنانەت مێژوونووسانیش باش نەیاندەزانی❝
❞بۆیە داوات لێدەکەم لێکۆڵینەوەیەک لەسەری بکەیت❝ بەجدی؟ ئەو ناتوانێت ئەم جۆرە سزایە وەربگرێت، زۆر نادادپەروەرانەیە
❝ب-بەڵام خانم❝
❞ئەگەر تەنها ڕاپۆرتەکەت کردبێت ئەوا پێویست ناکات ئەمە بکەیت، دەتوانیت ئێستا بڕۆن❝
__
هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لەوەی ئیتر بیبات. پێش ئەوەی ژوورەکە بەجێبهێڵێت دانەوییەوە.
هەر کە چووە دەرەوە، بینی جیمین پشتی بە لای دیوارەکە بەستووە__وادیارە گوێیگرتووە
❞ت-تای__❝
❞تۆ کردت، وانیە؟❝
جیمین بێدەنگ بوو❞تای پێم ووتی نامەوێت ئاوا بڕوا❝
__
تای دەرچوو بە پێکەنینەوە وەک ئەوەی بڵێ ئافەرم کارێکی باشت کرد ❞ بەهۆی تۆوە ئەرکێکی تری نەفرەتیم هەبوو❝ گریا. هەندێک قوتابی سەیری ئەوان دەکەن ئێستا.
❞بەڕاستی تۆ باشترین هاوڕێی منیت؟❝جیمین هەستی بە توڕەیی کرد، دڵی نوقم بوو
ببوورە? ئێستا دۆستایەتیمان دەخەیتە ژێر پرسیارەوە؟ تەنها لەبەر ئەوە؟ تای من باشترین هاوڕێی تۆم بەڵام بەرگەی کارە هەڵەکانت ناگرم. من باشترینم بۆ تۆ دەوێت!❝
❞باشترین بۆ من؟ تۆ تەنها هاوڕێمیت نەک دایکم و باوکم. تۆ مافی ئەوەت نییە بڕیار بۆ من بدەیت❝
و تای جێیهێشت، جیمین هەستی کرد فرمێسکێک بە ڕوومەتەکانیدا دەڕژێت
ئایا هاوڕێیەکی خراپە؟
YOU ARE READING
ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤
Fanfictionکیم تایهیۆنگ و جیۆن جۆنگکووک ئەم چیڕۆکە لە ئینگلیزیەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی نووسەرەکەی لە تویتەر ARTSEOULVK بۆ ئەوەی کوردیش بیخوێنێتەوە وەرم گێڕا هیوادارم بەدڵتان بێت. خاوەنی چیڕۆکەکە نیم تەنها وەرگێڕدراوە!!! written by: Binibining Mia