21

138 34 39
                                    

133.

”تایهیۆنگاا، کاپتن بەدوای تۆ دەگەڕێت. ئەو لە یاریگادایە.“

نامجوون ووتی. تای کەمێک زانخواز بوو بزانێت بۆچی کاپتن دۆناتس بانگی کردووە. تای لە کورسییەکە هەستا و هێواش هێواش چووە مەیدانەکە، ٥ ی پاشنیوەڕۆ، و نزیک بوو لە ئێوارە.

”بۆچی؟بیرم دەکەیت؟“تاێ بە گاڵتەجاڕیەوە وتی هەر کە گەیشتە یاریگاکە، بینی جیۆنگکووک بە شێوەیەکی ئاسایی سواری ئەسپەکە بوو.

”نەخێر.“ئەو چاوی لێکرد ”تۆ ناتوانی گاڵتە وەربگریت وانیە؟“چاوەکانی وەرگێڕا و قۆڵی لەیەکتر گرێدا.

جیۆنگکووک بە ئەسپەکەدا پەڕی بە خوارەوە.

__

”من لێرەم بۆ ئەوەی فێری ئەسپ سواریت بکەم. نەک بۆ گاڵتەجاڕی“ کە دەموچاوی پۆکەرەکەی لەسەر بوو،(یانی ئاوا بوو😐) چووە لای ئەسپەکەی تر و پیشانیدا.

”تەنها من؟“تای پرسی، ئاماژەی بۆخۆی کرد. گوێی لە ئاهـ هەڵکێشانەکەی جیۆنگکووک بوو.

”هەمووان دەزانن چۆن ئەسپ ڕابکەن. من بەڕاستی سەرسام بووم کە تۆ نازانیت.“

تای هەنگاوی خستە سەر قەڵغانی پێیەکە، دەستی بە پشتێنی ئەسپەکەوە گرت و بە سەرکەوتوویی سواری ئەسپەکە بوو.

بەڵام یەکسەر چەمایەوە کاتێک تێگەیشت کە چەندە بەرزە. لەناکاو بیری دێتەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر چی ڕوویدا.

”ئای خوایە، ئای خوایە!“گریانی دراماتیکی بوو، چاوی توند داخست.

جیۆنگکووک سواری ئەسپەکەی تر بوو و بە نیگایەکی نائومێدکەرەوە سەیری تای دەکرد. ”ڕاست دانیشە، هیچ ڕوونادات ئەگەر بترسیت“

تای سەری لەقاند. ”ئێمە وەک یەک نین! تۆ نازانیت چەندە ڕقم لە بەرزییە“ وتی، تۆنی دەنگ نزیک بوو لە گریان.

جۆنگووۆ ئاهێکی هەڵکێشا.

بەجدی شێتی دەکات. چۆن سەربازێکی داهاتوو بەم شێوەیە ناسک بێت؟

چەند ساتێک چاوەڕێ دەکات تا تای بتوانێت خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت بەڵام تەنها ئەوەی بینی گریان بوو. ”تکایە با ئەم کارە نەکەین.“

جۆنگکووک زمانی خۆی کلیک کرد. ”ئەسپەکە دەتوانێت هەستی پێ بکات ئەگەر بترسیت. ئازارت نادات“

تای کەمێک بیری کردەوە. ڕەنگە هیچ ڕوونەدات ئەگەر دووبارە هەوڵ بداتەوە ڕاستە؟

هێواش هێواش هەوڵیدا لەسەر دانیشتنەکەی خۆی ڕاست بکاتەوە، دەستی هێشتا توند بوو لەسەر پشتێنەکە(ئەوەی ئەسپ لەبەری دەکات من ئەڵێم پشتێن)

بەڵام تێگەیشت کە دواجار ڕاست دانیشتووە.

چاوەکانی کردەوە و بینی جەنگکوک زەردەخەنە دەکات. هەناسەی هەڵکێشا.

ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang