71.
تای هەناسەی خۆی ڕاگرتبوو لەکاتێکدا بە نووک پێیەکانی لە ماڵەکەیان دەردەچوو. کاتژمێر ١٠ی ئێوارە بوو و هەمووان خەوتبوون.
تای بە سەرکەوتوویی گەیشتە دەرەوە و خەڵک لە دەوروبەری نەبوو تەنها گڵۆپ. هەستێکی ترسناک بوو بەڵام بێزاری نەکرد.
بە کوچە تاریکەکەدا ڕۆیشت و بە چاوەکانی دەستی کرد بە گەڕان بە شوێنەکەدا. هەرچەندە شەوەکەی لە ئێستاوە، ئاسمان هێشتا تا ڕادەیەک ڕووناک. هەواکە بەستوو نەبوو بەڵکو ئارام بوو.
ئەمڕۆ مانگی تشرینی یەکەمە(مانگی ١٠)، ٣ مانگ پێش ڕووداوێکی مێژوویی کە کاپتن جیۆن تێیدا دەمرێت. بەتەواوی لە ساڵی نوێدا ڕوودەدات.
چەندە سەیره. بڕیارە ساڵی نوێ هێمای هیوای نوێ بێت، بەڵام لەوێدا دەمرێت.
تای ئاهێکی هەڵکێشا. هێشتا لەگەڵ جیۆنگکووک نزیک نییە بەڵام هەستی بە دڵتەنگی کرد کە دەیزانی لەوانەیە شایەتحاڵی مردنەکەی بێت.
”تەنها پابەندبە بە ئەرکەکەوە تای، تۆ باش دەبیت“خۆی ئارام دەکردەوە.
لە ئێستاوە دەتوانێت لە دوورەوە گۆڕەپانەکە ببینێت . بەڵام هەستی بە شتێکی سەیر کرد تا ئەو ڕادەیەی کە خاوتر لەسەر ڕێڕەوەکانی دەڕۆیشت.
کەسێک دوای کەوتووە. دەتوانێت هەستی پێبکات.
بەڵام ئەو نەیدەویست دیار بێت. بۆیە تەنها بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن و ڕۆیشتن تا پێشتر گوێی لە هەنگاوەکانی پشتی بوو. دڵی ئەوەندە خێرا لێدەدا و نازانێت چی بەسەر دێت.
ئایا لێرە دەمرێت؟
جەستەی دەلەرزی و خەریکە کۆسپی لێ بکەوێت. خۆشبەختانە سەربازێکی بینی و یەکسەر ڕایکرد بۆ لای.
”گەورەم، تکایە یارمەتیم بدە“گریا.
و بەو قسەیە، ئیتر گوێی لە هەنگاوەکان نەبوو. تا ڕادەیەک هەستی بە ئاسوودەیی کرد. ”بەڕێز ڪیم تایهیۆنگ؟ چیدەکەیت لە دەرەوە؟“
ئەو نازانێت چۆن ناسیویەتی بەڵام ڕەنگە لەبەر ئەوەی باوکی ژەنەڕاڵ بووە.
”ک-کەسێک دوام کەوتبوو کەمێک پێش ئ-ئێستا“تای دەنگی دەلەرزی.
سەربازەکە سەیری دەوروبەری کرد بەڵام کەسی نەبینی ”زۆر مەترسیدارە لێرە کاکە. پێویستە لە ماڵەوە بیت. ڕێگەم بدەن یاوەریتان بم. “
تای سەری جوڵاند و سەربازەکە بە پێ بردییەوە ماڵەوە. ”سوپاست دەکەم.“تای ووتی و سەربازەکە دەستی بۆلای سەری برد و ڕۆیشت.
پشتی بە پەنجەرەکەوە بەست و ڕێگەی دا خۆی بخلیسکێتە خوارەوە. دەبێت بیرۆکەیەکی خراپ بێت کە ئەم پلانە لە کاتی شەودا ئەنجام بدرێت. بە تایبەتی کاتێک کە لە ئێستاوە خەریکە ببێتە بەیانی.
هەناسەی هەڵمژی و هەوڵیدا خۆی ئارام بکاتەوە. بە خێرایی چووە ناو ماڵەکە و بە سەرکەوتوویی گەڕایەوە ژوورەکەی بەبێ ئەوەی کەس ئاگاداری بێت.
340 words
هیوادارم چێژتان بینیبێت تکایە ڤۆت و کۆمێنت وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوون. ڕای خۆتان دەربڕن لەنێو دێڕەکان. بەس ئێوە زوو بریار مەدەن وەڵایی خۆشم نازانم ئەمرێ یان نا 🤷
بەردەوام دەبێت
ESTÁS LEYENDO
ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤
Fanficکیم تایهیۆنگ و جیۆن جۆنگکووک ئەم چیڕۆکە لە ئینگلیزیەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی نووسەرەکەی لە تویتەر ARTSEOULVK بۆ ئەوەی کوردیش بیخوێنێتەوە وەرم گێڕا هیوادارم بەدڵتان بێت. خاوەنی چیڕۆکەکە نیم تەنها وەرگێڕدراوە!!! written by: Binibining Mia