6

137 38 102
                                    
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

24

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

24.

”ئای خوایە، تایهیۆنگ! باوکت پێی ووتم چی ڕوویداوە ، تۆ باشیت؟“

ژنێک بە ڕاکردن هات بۆ تای. جوان دەردەکەوێت و ڕەنگە تەمەنی لە چلەکاندا بێت.

دڵی تای خێراتر لێدەدا. ئەم هەستە پێدەچێت ئاشنا بێت، تەنها زۆر ئاشنایە بۆ ئەوەی لەبیری بکات.

”د-دایکە...؟“

ژنەکە زەردەخەنەی کرد و ڕوومەتەکانی گرتن. ”برسیتە؟ وەرە من هەندێک خواردنت بۆ لێدێنم“.

بەڵام تای بەدوایدا نەڕۆیشت. بەڵکو بە بەستوو وەستابوو و فرمێسکەکانی دەڕژا. ”دایکە. “ بە گەمژەییەوە ووتی.

دایکی دوای لەدایکبوونی براکەی کۆچی دوایی کرد.

و دوای ئەوە هەرگیز ئیتر خۆشەویستی دایکێک ئەزموون ناکات.

ئێستاش، ڕاست لەبەردەمیدا دایکی. ئەو ژنەی ژیانی پێبەخشی و بەبێ مەرج خۆشی ویست. بیری دەکرد. بیری دایکی دەکرد.

هێواش هێواش لەسەر مێزی کورسییەکە دانیشت و چاوی لە دایکی بوو. ئەو ناتوانێت باوەڕ بکات. ئەگەر ئەمە خەون بێت، پێی باشترە لە خەو هەڵنەستێت.”چی هەڵە هەیە کوڕم؟“تێبینی کرد دەگریت و تای تەنها پێکەنی.

”هیچ شتێک نییە دایکە، من...من تەنها بیرم کردبوویت“دایکی پێکەنی”بۆچی ئاوا لەناکاو سەیر ڕەفتار دەکەیت؟“دایکی ووتی.

خواردنەکە ئامادە بوو،هەندێک قسەیان کرد”دایکە، بۆچی جلی نەریتی هانبۆکت پۆشیوە؟ بیرم نایەت هیچ جەژنێک هەبێت ئەمرۆ. “تای ووتی و دایکی چاوی بریقایەوە.

”باسی چیدەکەیت؟ ئەوە جلی ئێمەیە. وە تۆ چیت پۆشیوە؟ پێشتر هەرگیز جلی بەم جۆرەم نەبینیوە. “
دایکی ووتی.

تای سەرلێشێواو کرد بە ڕادەی دۆزەخ.”چی؟ تێنەگەیشتم لێت دایکە.“بە دەمارگیرییەوە پێکەنی.

”وە ئەوە چییە؟“دایکی ئاماژەی بە مۆبایلەکەی کرد.
”بەڕاستتە دایکە؟ نازانیت ئەوە چییە؟“دایکی سەری لەقاند.

تای ئاهێکی هەڵکێش ”ئەمەش پێی دەوترێت مۆبایل. تەنها بۆ پەیوەندیکردن بەکاری بهێنە، هەروەها بۆ کات بەسەربردن و پشکنینی بەروارەکان.“تای ڕوونیکردەوە، کورت نییە بەڵام ئەو دەیزانی کە ئەو تێگەیشتووە.

”بەڕاست؟ لەکوێ دەستت کەوت؟ وە دەتوانی پێم بڵێی بەرواری ئەمڕۆ چەندە؟“

تای مۆبایلەکەی پشکنی و چووە سەر ساڵنامەکان. بەڵام ئەو چاوەڕوانی نەبوو سەبارەت بەو شتانەی کە بینی.
”مانگی ١٠ی حەوت، ساڵی ١٨٩٤.“

“

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کاتێک ئەیخوێنیتەوە گوێ لە گۆرانی heartache بگریت زۆر خۆشە هەستێکی ناوازەت پێدەدا ئەڕۆیتە ناو چیڕۆکەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کاتێک ئەیخوێنیتەوە گوێ لە گۆرانی heartache بگریت زۆر خۆشە هەستێکی ناوازەت پێدەدا ئەڕۆیتە ناو چیڕۆکەکە. ئەم پاڕتەم زۆر بەدڵ بوو بەجدی هیوادارم ئێوەش بەدڵتان بووبێت.
شۆک نەبوونە وایە؟ دلە پاڕتەکانی تر ئەزانن چۆن وایلێهاتووە وئاوا بۆ بازیدا بۆ ساڵی ١٨٩٤.
ڤۆت و کۆمێنت وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونم تکایە بە چاوی خەوەوە نووسیومە ودەرسیش ئەخوێنم.
ڕای خۆشتان دەربڕن

کاتژمێر ٧:٠١ بەیانی

بەردەوام دەبێت

ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤Where stories live. Discover now