__
"نایەوێت هەنگاوی باوکی بنێت. ئەو نایەوێت سەرباز بێت. ساتەکە هات و هەستی بە ماندووبوون کرد لە هەموو فشارەکان تا ئەو ڕادەیەی کە ئاواتەخوازی ئەمە بوو"تای سەری جوڵاند. "کەواتە، چۆن کۆنێکتە؟"
ژنەکە سەیری کرد، " لە کۆتاییدا، ئێوە ڕۆحتان ئاڵوگۆڕ کراوە."
تای هەرگیز لە هەمان کاتدا ئەوەندە بێزار و سەرسام نەبووە. بەڕاستی؟ ڕۆحیان ئاڵوگۆڕ کراوە؟
پێکەنی و بە گاڵتەجاڕی لە قۆڵی ژنەکەی دا. " من نەمدەزانی تۆ کۆمیدییت، هاها کۆمیدیە. گاڵتەی دواتر؟ "تای ووتی بەڵام ژنەکە بەتەواوی جدی بوو.
58.
"ڕۆح گۆڕینەوە؟ تۆ شێتیت؟ تۆ؟ ڕۆحی ئێمەت ئاڵوگۆڕ کردووە؟" تای هەرگیز لە ژیانیدا هەستی بەو توڕەییە نەکردووە.
گاڵتەی پێکرد. ئەو ناتوانێت باوەڕ بکات کە چی ڕوودەدات. پێی وابوو ئەمە جەستەی ئەوە، ئێستا هەست بە نائارامی زیاتر دەکات چونکە دەست لە شتێک دەدات کە ئەو نییە.
"تەنها هەمان شتەکەی تۆیە، گەمژە. و گلەیی مەکە. دوای ئەمە سوپاسم دەکەیت." تای چاوێکی کوشندەی پێدا. هەرگیز ئەوەندە توڕە نەبووە.
"ئەرکی تۆ ئەوەیە بزانیت چی بەسەر کاپتن جیۆن هاتووە. کاتێک تەواو بوویت، من وادەکەم تا بتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ جیهانەکەت."
تای ئاهێکی هەڵکێشا و هەوڵیدا بیری لێبکاتەوە. کەس نەیدەزانی چی بەسەر جیۆنگکووک هاتووە. سەرچاوەکان تەنها دەڵێن کە کۆریای ڕزگار کردووە بەڵام باس لەوە نەکراوە کە چۆن.
پێدەچێت نرخێکی زۆر بباتەوە ئەگەر بتوانێت بزانێت چی ڕوویداوە. و بێگومان وەڵامی ئەرکەکەی دەبێت.
ئاهێکی هەڵکێشا. "باشە، باشە. بەڵام بەڵێنم پێ بدە بمگەڕێنیتەوە باشە؟ نامەوێت لێرە گیر بخۆم" تای ووتی و ژنەکه سەری جوڵاند.
"بەڵام بیرت بێت، ئەرکی تۆ ئەوەیە بزانیت چی بەسەر هاتووە. هەرگیز هەوڵ مەدە مێژوو تێک بدەیت. یان تەنانەت ڕێگری لە ژیانیدا بکات. کاریگەری لەسەر داهاتوو دەبێت بە تایبەتی ڕابردوو . تەنها پابەندبە بە ئەرکەکەتەوە." تای بە هێواشی سەری جوڵاند بە بەڵێ و سەیری دەکرد تا ژنەکە لەبەرچاوی وون دەبێت.
YOU ARE READING
ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤
Fanfictionکیم تایهیۆنگ و جیۆن جۆنگکووک ئەم چیڕۆکە لە ئینگلیزیەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی نووسەرەکەی لە تویتەر ARTSEOULVK بۆ ئەوەی کوردیش بیخوێنێتەوە وەرم گێڕا هیوادارم بەدڵتان بێت. خاوەنی چیڕۆکەکە نیم تەنها وەرگێڕدراوە!!! written by: Binibining Mia