”فەک، دووبارە ونم کرد!“دەنگی کەمێک بەرز بوو وگازی لەلێوی خۆی گرت. چۆن ئەوەندە خێرایە؟ بە واتایەکی ڕەسەن تەنها چاوی ترپاند و نەما.
بڕیاریدا بە دەوری شوێنەکەدا بگەڕێت. سەربازێکی زۆر لە یاریگای تۆپی پێدا ڕاهێنان دەکەن.
زەردەخەنەی کرد بۆ ناوەوەی بیناکە. ئەو هەرگیز__
تای بە دزییەوە هاتە ژوورەوە. مێز و کورسی و ڕەفەی کتێب و کاغەزێکی زۆر و هەندێک پاڵتۆی تێدایە. (نازانم سێرچم بۆ پاڵتۆ کرد چاکەتی درێژ بوو)
زیاتر لە ئۆفیسێک دەچێت.
چاوەکانی بە دەوروبەریدا گەڕا. ناوەوەی کۆن بوو بەڵام ئەوەندە ئارام بوو. پەنجەرەکان کرانەوە و با دەهاتە ژوورەوە.
”کەواتە دوام ناکەویت؟“
تای هەڵبەزی لەبەر دەنگەکەی دواوەی. دەیزانی ئەوە جیۆنگکووکە، وە دەشیزانی کە ئەو ترسناکە.
لەسەر شوێنەکەی بەست و تفی قوتدا. چی بڵێت؟
ئازایەتییەکانی کۆکردەوە و بە هەڵوێستێکەوە ڕووبەڕووی بووەوە.
”چەند جار دەبێت پێت بڵێم کە من وامنەکردووە؟“
”چەند جار لێت دەپرسم بۆچی؟“
پرسیارەکەی گەڕاندەوە دووبارە. تای ددانی گرت. ئەو هەرگیز موناقەشە لەدەست ناچێت بەڵام جیۆنگکووک__ ئەو تەنها بێزارکەرێکی ڕاستەقینەیە.
”تەنها ئەوە ڕوویدا کە چوومە ناو ئەم ژوورە. واز لە خەیاڵکردنی شتەکان بێنه.“تای زمانی دەرهێنا.
”بەڕێز ڪیم“جیۆنگکووک هەنگاوێکی بۆ پێشەوە نا و تای ڕۆیشت بۆ دواوە تا هەستی بە مێزەکە کرد لە پشتیەوە.
جیۆنگکووک کز بوو بۆ پێشەوە و تای نازانێت چی بکات.
”ئەم ژوورە ئۆفیسەی منە. هیچ ڕێگەیەک نییە کە لە دەرەوە نیشانە نەبینیت“تای تفی قوتدا، دەموچاویان تەنها چەند ئینجێک لە یەکترەوە دوور بوو.
”نەک مەگەر، بەڕاستی تۆ شوێنم بکەویت“تای ئەژنۆی لەسەر سکی دا و بە خێرایی لە ئازاردا جیۆنگکووک خۆی چەماندەوە.
”ئەگەر جارێکی تر نزیک ببیتەوە پاشان ماڵئاوایی لە منداڵەکانی داهاتووت بکه. “تای قەڵەمەکەی ئاراستەی کرد وەک ئەوەی هەڕەشەی لێ بکات.
وەک ئەوەی بە قەڵەم هەڕەشەی لێ بکرێت.
جیۆنگکووک ئاهێکی هەڵکێشا. ”پاشان باشە.“خەریک بوو بڕوات کە تای پرسیارێکی کرد.
”د-دەڕۆیت بۆ کوێ؟“
”بۆ دەستشۆر. ئایا دوام دەکەویت و سەیرم دەکەیت کە م*یز دەکەم؟“ (ببوورن بۆ وشەکە🙄)جیۆنگکووک پرسی و تای ڕووخساری بووبوو بە تەماتە.
YOU ARE READING
ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤
Fanfictionکیم تایهیۆنگ و جیۆن جۆنگکووک ئەم چیڕۆکە لە ئینگلیزیەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی نووسەرەکەی لە تویتەر ARTSEOULVK بۆ ئەوەی کوردیش بیخوێنێتەوە وەرم گێڕا هیوادارم بەدڵتان بێت. خاوەنی چیڕۆکەکە نیم تەنها وەرگێڕدراوە!!! written by: Binibining Mia