ڕۆژی پێنجەمپێنج ڕۆژ ڕۆیشت بەسەر هاتنی یۆنگی ئەوان زۆر باش ڕێککەوتوون یۆنگی ئاسوودەترە و یۆنجی بێ کێشەیە لەماڵەوە تەنها دەخوا و دەخەوێ هیچ کێشەیەکی نیە وە لەگەڵ ئەو قسە سەیروسەمەرانەی یۆنگی دەیانکات کاتەکە خۆشتر دەبێت
"من نازانم لەبەرچی زۆر هەست بەئاسودەیی دەکەم لەلای بەڵام هەستی پێ دەکەم
وابزانم لەبەرئەوەیە کەوا ئەو زۆر گوێم بۆ دەگرێ یانیش ئەو بەجۆرێک هەوڵسوکەوت دەکات وەک ئەوەی ماوەیەک هاوڕێ بین ئەمەش هەستێکی خۆشم پێ دەبەخشێت"لەدەرگاکە درا
«یۆنگییییییی گوتم خۆت ئامادە بکەی بێچ»
یۆنجی هاواری کرد هەر دوای ئەوەی دەرگاکەی کردەوە بە بینینی یۆنگی لەسەر جێگەکە«باشە خۆم ئامادە دەکەم هاوار مەکە»
یۆنگی بەخێرایی گوتی و خێرا چووە حەمامەکە«من کاتژمێرێکە خۆم ئامادە دەکەم ناتوانم تووڕە نەبم نەفرەتتت»
دیسان هاواری کرد و ڕۆیشتە دەرەوە
هەردووکیان بڕیاریاندا ئەمڕۆ لەدەرەوە بەسەر ببەن و زوو بڕۆنبەڵام پیووو یۆنگی ئامادە نیە لە کاتی خۆی
دوای کەمێک یۆنگی ئامادە بوو
«یۆنجی من ئامادەم»
لەسەر دەرگاکە وەستا و دەستی بە شانی جانتایەکەیەوە بوو«باشە بابڕۆین»
یۆنجی خێرا دەستی گرت و ڕایکردە دەرەوە
یۆنجی زۆر پەرۆشی ئەمڕۆیە لەبەر ئەوە ڕووە منداڵی و گەمژەییەکەی دەرکەوتووە کە پێویستە یۆنگی بەرگەی بگرێتسەرکەوتنە سەر تەکسیەکە
«پلانت چیە بۆ ئەمڕۆ؟»
یۆنگی پرسی«دەمەوێ سەرەتا نانی بەیانی بخۆم نەفرەت زۆرم برسیە پاشان دەچینە مۆڵ پاشان دەچین سەیری ماسیەکان دەکەین خوایە خەونم ئەوەیە بچمە ئەوێ پاشان نانی ئێوارە دەخۆین پاشان دەەمەوێ Xbox بکڕم پاشان دەگەڕێمەوە ماڵەوە یاری بە Xboxەکەم دەکەم ئااا بەپەرۆشم»
یۆنجی لە شوێنی خۆی بەپەرۆشیەوە شەقی لە شانی یۆنگی دەدات یۆنگیش هەوڵی بەرگە گرتنی دەدا شۆفێرەکە کەمێک زەردەخەنەی کرد بۆ پەرۆشی یۆنجیبیر دەکاتەوە ئەو منداڵانە دوور ڕۆیشتوون لە سەرف کردنی پارە و بەچکە دەوڵەمەندن لەکاتێکدا ئەو بەیانی تا ئێوارە کار دەکات و لەنێو سەیارەکەیەتی بۆ دووپاروە نان
بەهەرحاڵ ئەوان گەیشتنە ڕێستوڕانەتەکە دوای خواردنی نانی بەیانی ڕاستەوخۆ چوونە مۆڵ
YOU ARE READING
_𝓐𝓾𝓽𝓲𝓼𝓶_
Randomبەڕێز سانگ ئووک دەیەوێ بۆ ماوەی بیست ڕۆژ کوڕە ئۆتیزمەکەی دووربخاتەوە بەڵام هیچ بیرۆکەیکی نیە لەکوێی دابنێت! لەهەمان کاتتدا ئەو ناچارە درۆ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بکات وە پارەیەکی زۆر خەرج بکات بۆ ئەو کەسەی کوڕەکەی لەلا دەبێت بەڵام کوڕەکەمان لە باوکی تێ...