ڕۆژی شەشەمدوێنێ شەو کە گەڕانەوە هەردوکیان بەجلی بەریانەوە خەوتن لەژوورەکەی یۆنجی لەسەر سیسەمە دوونەفەرنیەکە بەسەر یەکەوە کەوتبوون
ئێستا هەردووکیان بەخەبەرن بەچاوی خەوەوە سەیری تەلەفزیۆن دەکەن و جلێکی ئاسودەیان
لەبەرەیۆنجی پانتۆڵێکی بەرین و هودیەکی نیلی
یۆنگیش پانتۆڵێکی بەرین و هودیەکی پڕتەقاڵی
لەناکاو بە هەڵەشەیی لەدەرگا درا و لە زەنگی ماڵەکە دەدرا و دەنگی یووناهـ کچە دوازدە ساڵانەکەی دراوسێکەی بەرامبەریان دەهات
یۆنجی زۆر شڵەژا کە گوێی لە یووناهـ بوو بەوشێوەیە دەگریا بەخێرایی دەرگاکەی کردەوە
«دادە تکایە یارمەتی دایکم بدە ئازاری زۆرە»
داوای دەکرد یارمەتی دایکە دوگیانەکەی بدات کە وا دیاربوو ئازاری هەبێت بەهۆی نزیک بوونەوە لە لەدایکبوونی منداڵەکەیۆنجی و یۆنگی بەخێرایی پێڵاوەکانیان لەبەر کرد و چاکەتەکانیان برد کە لەوێ هەڵواسرابوون
«یۆنگی تەکسیەکی خێرا بگرە تا ئافرەتەکە دەهێنمە دەرەوە»
یۆنجی خێرا گوتی و ڕۆیشتە ماڵی یووناهـیۆنجی خێرا خاتوو می کیۆنگی هێنایە دەرەوە کە
بەهۆی زۆری ئازار لە جەستەیدا چاوەکانی داخستبوو گازی لە لێوی دەگرت بۆ دروست نەکردنی دەنگسواری تەکسیەکە بوون یووناهـ ویستی سەر کەوێت
«یووناهـ لەگەڵ براکەت بمێنەوە لەلای پورە یومی دواتر دەگەڕێمەوە دەتانبەم»
«نا دەمەوێ بێم»
«نابێت ئێستا»
«یۆنجی خێراکە»
یۆنگی بەشڵەژاوی گوتی یۆنجی بێ هیچ قسەی
دیکە سەرکەوتە سەر سەیارەکە و ڕۆیشتنبێگومان یۆنگی نیگەرانە لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا خاتوو می کیۆنگ و پورە یومی و زۆربەی دیکەی گەڕەکەکەی کەوتۆتە بەردڵ لەبەر ئەوەی ئەوان باشبوون لەگەڵی و هەریەکێک لەو پۆرێیانە شیرینیان بۆ یۆنگی هێنا کاتێک زانیان بۆماوەیەک دەمێنێتەوە وە شەوێکیش دەعوەتیان کرد
لە نەخۆشخانە بوون یۆنجی و یۆنگی لە چاوەڕوانی سەلامەتی خاتوو می کیۆنگ و لەدایکبوونی منداڵەکە بوون پەرستارێک هاتە دەرەوە و
«باوکی منداڵەکە؟»
پرسی«باوکی منداڵەکە لێرە نیە»
یۆنجی وەڵامی دایەوە«کەس و کار؟»
«من دراوسێی ئەوم هیچ کەسێکی لێرە نیە هاوسەرەکەشی لە شارێکی ترە»
«کەواتە وەرن ئێوە فۆڕمەکەی پڕ بکەنەوە»
«هەر لێرە چاوەڕێم بکە باشە یۆنگی»
یۆنجی گوتی تا یۆنگی سەر بلەقێنێت
YOU ARE READING
_𝓐𝓾𝓽𝓲𝓼𝓶_
Randomبەڕێز سانگ ئووک دەیەوێ بۆ ماوەی بیست ڕۆژ کوڕە ئۆتیزمەکەی دووربخاتەوە بەڵام هیچ بیرۆکەیکی نیە لەکوێی دابنێت! لەهەمان کاتتدا ئەو ناچارە درۆ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بکات وە پارەیەکی زۆر خەرج بکات بۆ ئەو کەسەی کوڕەکەی لەلا دەبێت بەڵام کوڕەکەمان لە باوکی تێ...