«بەشی دەیەمـ»

12 3 17
                                    








ڕۆژی دوازەدەم'ی ئاهەنگەکە

ئەمڕۆ یۆنجی و یۆنگی دەگەڕێنەوە سیول دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە دورگەکە و بەسەربردنی کاتێکی خۆش

لەبەر ئەوە سەبەستیان لە فڕۆکەخانە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەوان بوو تا بیانباتە ماڵەوە یان هەر شوێنێک کە بیانەوێ

کاتژمێر ٢:٤٥ خولەک بوو کاتێک یۆنجی و یۆنگی دەرکەوتن و بەدوای سەبەستیاندا دەگەڕان

«لێرەوە یۆنجی!»
سەبەستیان بەدەنگی بەرز ئاگاداری کردنەوە

یۆنجی یۆنگی ڕاستەوخۆ ڕێگایەکەیان گۆڕی بۆ لای سەبەستیان هەرکە گەیشتن

یۆنجی دەستی لەملی سەبەستیان کرد و یەکتریان لەباوەش کرد 

یۆنگی بەبێ دەنگی وەستابوو

«پێنج ڕۆژ زۆر بوو دەبوو بەمنیشتان بگوتبا دەهاتم»
سەبەستیان گوتی کاتێک جەنتاکەی یۆنجی وەرگرت

«بەڕاستت!!مەگەر تۆ پێت دەکرا؟»
یۆنجی بەتەعلیقەوە گوتی

«پێم دەکرا ئەگەر بۆتۆ بوایە دڵە»
سەبەستیان برۆی هەڵتەکاند و زەردەخەنەی کرد

«بەهەرحاڵ بابڕۆین»
یۆنجی پشتگوێی خست و بەرەو دەرەوە ڕۆیشت

سەبەستیان سەیرێکی یۆنگی کرد

«بەخێربێیتەوە برا»
دەستی بۆ یۆنگی ڕاگرت

«سپاس»
یۆنگی وەڵامی دایەوە و دەستی گرتەوە پاشان
ڕۆیشتن بۆ لای یۆنجی





«دەچنە کوێ؟»
سەبەستیان پرسی

«خواردنگە برسیمانە»
یۆنجی بەجۆشەوە گوتی و دەستی بەرز کردەوە

«بەڵێ منیش برسیمە»
یۆنگی سەری لەقاند

«ئێوە لەناو فڕۆکە هیچ ناخۆن؟»
سەبەستیان پرسی

«بێگومان لەبەرچی؟»

«کە گەیشتنە ئەوێش ڕاستەوخۆ نانتان خوارد»
سەبەستیان کەمێک پێکەنی

«خواردنەکانی ناو فڕۆکە کەمن و دەبێ کۆڵێ پارەشی بۆ بدەی جارێ بسکیتێکی بچوکیان هەیە زۆر گرانە بۆ یەک دەبە ئاویش دەبێ پارە بدەی ئەوە کەی خزمەتگوزاریە»
یۆنجی بە خێرایی و ناڕەزایی گوتی

«باشە دەست مەکە بە زۆربڵێی»
سەبەستیان بە پێکەنینەوە گوتی

«سەیرکە سەبەستیان ئەگەر بڕیارە من ڕازیبم بۆ ئەوەی ببمە خۆشەویستت پێویستە هەمووشتێکی من قبوڵ بکەی»
یۆنجی گلەیی کرد

«بەڵێ خاتوون من قبوڵمە»
سەری لەقاند

«سەیرکە من بەڕاستمە تۆ دەبێ قبوڵی بکەی من لەناو خەویش قسەبکەم»

«بەڵێ بەڵێ من قبوڵمە خاتوو یۆنجی»


یۆنگی بیری لەخۆیدەکردەوە و سەیری دەرەوەی کرد لەکاتێکدا یۆنجی بەردەوام بوو لە گلەیی کردن و قسە کردن




دوای ئەوەی نانیان خوارد گەڕانەوە ماڵەوە و تەواوی ڕۆژەکە خەوتن بەهۆی هیلاکیان لە گەشتێکی لەو شێوەیە وە بەقسەی هەردووکیان
نەیاندەتوانی لە دووری ماڵەوە تێر خەوببن
ڕاستە ئێرەماڵی یۆنگی نیە بەڵام ڕاهاتووە

دوا ئێوارە بوو کاتژمێر نۆی شەو بوو
کاتێک پورە یومی دراوسێی یۆنجی لەدەرگای دا

«بەڵێ هاتمم»
یۆنجی بەچاوی خەوەوە دەرگاکەی کردەوە

«سڵاو کچەکەم خەوتبووی؟»
پورە یومی نیگەران بوو نەکا بێزاری کردبێت

«تەنها زۆر خەواڵووم پورێ فەرموو وەرە ژوورەوە»

پورە یومی ڕۆیشتە ژوورەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشت

«چی دەخۆیتەوە بۆتی بهێنم پورێ؟»
یۆنجی بەڕیزەوە پرسی

«سوپاس دانیشە کارێکی خێرام هەیە و دەڕۆم»

«ویستم بپرسم ئەم ڕۆژانە لەماڵ دەبیت؟؟»
بە کەمێک دوودڵیەوە پرسی

«بەڵێ ئەم هەفەتەیە هەر لەماڵم کارێکتان پێمە پورێ؟»

«ڕاستیەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەم دەمانەوێ بەڕۆین بۆ سەردانیکردنی کوڕەکەم لەشارێکی ترە نامەوێ پشیلەکەم ببەم کوڕەکم هەستیاری پێی هەیە دەتوانی لەلای خۆت ڕایگری؟
دووسبەی دەگەڕێینەوە»

«ئای پشیلەکەت بێگومان ئەوە چ قسەیەکە زۆریش دڵخۆش دەبم بەوە»
یۆنجی زەردەخەنەی کرد چونکە ئەو پشیلەکەی پورە یومی زۆر خۆشدەوێت

«کەسم لەتۆ باشتر نەدۆزیەوە خۆت دەزانی
می کیۆنگ تازە منداڵی بووە و دراوسێکانی تریش چاک ناناسم بڕوام بە کلینیکەکانیش نیە ئەگەرنا ئەزیەتم نەدەدای»
پورە یومی بەدەم قسەکردنەوە بەرەو دەرەوە دەڕۆیی

«نەخێر بە پێچەوانەوە زۆریش دڵخۆش دەبم دڵنیام یۆنگیش زۆر دڵخۆش دەبی بەبیستنی»
یۆنجی کە بەدوایدا دەڕۆیی بۆ بەڕێکردنی وەڵامی دایەوە

«بەیانی کاتژمێر هەشت دەیهێنم باشە»

«باشە پورێ ئاگادار دەبم»

«دوبارە سوپاس خواحافیز»
پورە یومی ڕۆیشت

«خوات لەگەڵ پورێ»
یۆنجیش دەرگاکەی داخست

بەڕاکردنی پەرۆشیەوە خۆی هەڵدایە سەر قەنەفەکە چونکە دڵنیایە لەگەڵ پشیلەکە ڕۆژێکی زۆر خۆشی دەبێت




17/3/2024


ڕەنگە زۆربەی شتەکان بە گفتوگۆ نەبی و باسکردن بی چونکە هەندەک جار واهەست دەکەم ئەگەر هەمووی گفتوگۆ بی زۆر بێزارکەر دەبی لۆیە باسکردنەکی کورتی خۆم باشترە👍

.

_𝓐𝓾𝓽𝓲𝓼𝓶_Where stories live. Discover now