«بەشی دوازدەمـ»

18 2 34
                                    




«پست پست کورە ووزی وەڵام دەوە»
دینۆ بە چرپە چرپەوە دەیگووت و بەردی بچووک بچووکی لە پەنجەرەی ژوورەکەی ووزی دەگری

«وابزانم مردووە»
مینگیو بەبێ هیوایی گوتی و پشتی دا بە دیوارەکەوە

«نەخێر گوتی کە لەوێیە..من دڵنیام لە پەیوەندیەکە گوتی لە ژوورەکەیەتی»
هۆشی بەدڵنیاییەوە گوتی

«بچینە ماڵەکە و ووزی بڕفێنین؟»
دینۆ بیرۆکە شێتانەکەی دەربڕی

«گەمژە*شەقێکی لەسەری دا*ئاخر تۆ پێتوایە ووزی جانتا پارەیە لەناو جلەکانت بیشاریەوە؟ یان پێییەوە ڕاکەی؟»
مینگیو بەبێزاری قسەکانی کرد کە بێزارە بەدەست گێژی هاوڕێکانی

«ئێوە هاتن؟هیچتان دەستکەوت؟»
ووزی پەنجەرەی ژوورەکەی کردەوە

«نەخێر ئێمە هاتین لە حاڵی تۆ دڵنیا ببینەوە»
دینۆ گوتی

«ئایا خواردتن پێ دەدەن؟»
هۆشی پرسی

«بێگومان گێژە خۆ دوژمن نین خێزانەکەمن»
ووزی گوتی

«کەواتە ئێستا چۆن دەرمدەهێنن؟»
ووزی پرسی

«بەیانی هۆشی قاندرمەیەکی بەرز لە هاوڕێکەی داوا دەکات دڵنیابە سبەی شەو لەدەرەوەی»
مینگیو دڵنیایی دا پێی

«هاوڕێیان هیوام پێتانە»
ووزی بە دەنگێکی پڕ هیواوە گوتی
«ئێستا بڕۆن بەرلەوەی پێتان بزانن»

هۆشی و دینۆ سەریان لەقاند

«ئاگاداری خۆتبە»
دینۆ گوتی پاشان و بەوڕێگایەدا ڕۆیشتن کە پێی هاتن

«دڵنیابە تا کۆتایی لەلات دەبین ووزی»
مینگیو بەهێمنی بە ووزی گوت پاشان دوای هۆشی و دینۆ کەوت

ڕۆژی چوادەم'ی ئاهەنگەکە

دوای ئەوەی پورە یومی پشیلەکەی بردەوە
ماڵەکە کش و مات بوو نە یۆنگی و نە یۆنجی دەنگیان نەدەهات

یۆنگی کەمێک دڵگران بوو بەڵام یۆنجی ئاسایی بوو چونکە هەواڵێکی خۆشی بۆ یۆنگی پێ بوو

«یۆنگی هەڵی بێنە ئەمشەو دەچینە کوێ!»
بە دڵخۆشیەوە گوتی

«نازانم ڕێستوڕانت؟»

«نەخێر ئەو قاوەخانەیەی پاڕک جیمین لێی دانیشتبوو»
یۆنجی بە زەردەخەنەو دڵخۆشیەوە گوتی

«پاڕک جیمین کێیە؟»
یۆنگی بە گرژی پرسی

«تۆ پاڕک جیمین ناناسی؟!ئەو بەناوبانگترین
سۆلۆیستە لە کۆریا وە کۆتا دوێتی لەگەڵ
جیۆن جۆنگکووک دەنگدانەوەی زۆری هەبوو سەیریکە ئایا جوان نیە بەڕای تۆش؟»
یۆنجی چەند وێنەیەکی پارک جیمین'ی بە یۆنگی پشاندا

«بەڵێ قۆزە»
یۆنگی سەری لەقاند

«وە من دەمەوێ سبەی شەو بچمە ئاهەنگەکەی ماڵەکەمان ئایا تۆش دێیت؟»
یۆنگی بەکەمێک دوودڵیەوە گوتی

_𝓐𝓾𝓽𝓲𝓼𝓶_Where stories live. Discover now