«تۆ چی دەڵێی هێندەی نەماوە لەماڵەکەم بمێنێتەوە ئیدی بۆ هەتا هەتایە نایبینمەوە ئەوە ئەو بەڵێنە بوو کەپێمدایت سەبەستیان»
بەکەمێک نیگەرانی قسەکانی کرد«بەڵێ من بڕوام بە بەڵێنەکەتە بەڵام بڕوام بەو کوڕە نیە چی ئەگەر ئەو دووبارە گەڕایەوە لات؟»
«ئەو ناگەڕێتەوە لام دڵنیابە»
یۆنجی باوەشی لە ملی سەبەستیان دا«ئایە ئەوە واتا بە داواکەم ڕازی بووی»
سەبەستیان بە زەردەخەنەوە گوتی«وەرە ژوورەوە مادەم هاتیە ئێرە»
یۆنجی خۆی لە پرسیارەکە لادا و گەڕایەوە ژوورەوە سەبەستیانیش بەدوای کەوتدوای ئەوەی کاتی گەڕانەوە هات
جەید و میا بە سەیارەکەی جەید ڕۆیشتن
سەبەستیانیش دەبوو مایکڵ بگەیەنێتەوە ماڵ چونکە ماڵەکەی لەسەر ڕێگاکە بوومایکڵ لەناو سەیارەکەی سەبەستیان بوو یۆنگی لەناو تەکسیەکە چاوەڕێی یۆنجی دەکرد قسەکانی لەگەڵ سەبەستیان بکات و بگەڕێنەوە ماڵەوە
«تکایە وەرە»
یۆنجی بۆ سێیەم جار تکای کرد«یۆنجی من کاتم نیە دەزانیت کارم هەیە لە یانەکە زۆربەی کارەکان لەدەستی منە»
بەنیگەرانی گوتی چونکە نەیدەویست ڕەتی بکاتەوە بەڵام نەیدەتوانی قبووڵی بکات«باشە کەواتە تەنها لەگەڵ یۆنگی دەڕۆم»
یۆنجی بەرەو تەکسیەکە ڕۆیشت«یۆنجی بەیانی کاتژمێر هەشت و نیو لەبەردەرگای ماڵەکەت چاوەڕێت دەکەم»
سەبەستیان بەکەمێک دەنگی بەرزەوە گوتی دەستی بۆ یۆنجی بەرز کردەوەیۆنجیش بۆ ئەوەی کەمێک مەکری بۆ بکات ماچێکی هەوایی بۆ هەڵدا و سواری تەکسیەکە بوو
سەبەستیان بەزەردەخەی گەمژانەوە گەڕایەوە ناو سەیارەکەی
لەڕێگاکە موزیکێکی ڕۆکی هەڵکردبوو بە هەموو هێزیەوە گۆرانەیەکەی دەگوتەوە و لەخۆشیدا جارجارە سەری لە پەنجەرەکە دەبردە دەرەوە و هاواری دەکرد
ئەوەندە دڵ خۆش بوو چەند جارێک خەریک بوو خۆی بە سەیارەکاندا بکێشێت
«تۆ دڵنیای ئەو کەسێکی ڕاستە بۆ ژیانت؟»
ماکڵ میوزیکەکەی کەم کردەوە و قسەکانی دەبڕی کە ماوەیەکە دەیەوێ لەگەڵ سەبەستیان لەبارەیەوە بدوێ«بێگومان من ئەوم زۆر خۆش دەوێ بەجۆرێک ناتوانی وێنای بکەی»
«بەڵام تۆ دەزانی کەوا ئەو تەنها ماوەیەکە کە وازی لەکارەکەی هێناوە دوو ڕۆژی تر دوبارە
دەست پێدەکاتەوە دەچیتە باوەشی خەڵکی وە تۆ دەزانی کەوا ئێمە واتا کوڕەکان هەموومان بۆ جارێکیش بێت...»
YOU ARE READING
_𝓐𝓾𝓽𝓲𝓼𝓶_
Randomبەڕێز سانگ ئووک دەیەوێ بۆ ماوەی بیست ڕۆژ کوڕە ئۆتیزمەکەی دووربخاتەوە بەڵام هیچ بیرۆکەیکی نیە لەکوێی دابنێت! لەهەمان کاتتدا ئەو ناچارە درۆ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بکات وە پارەیەکی زۆر خەرج بکات بۆ ئەو کەسەی کوڕەکەی لەلا دەبێت بەڵام کوڕەکەمان لە باوکی تێ...