بەشی دوانزە

508 76 122
                                    

Jenner's pov

جەنگکووک: تۆ کێی؟!
(بەتووڕەییەوە)

یونگی لە ڕووخساری وردبوویەوەو پاشان بە توڕەیەوه لە جۆنگکووکی ڕووانی ، بەخێرای دەستی جۆنگکووکم گرت

:ئەو پورزامە

لەناچاریدا ئەو قسەیەم کرد نامەوێ لەوە زیاتر شتەکان خراپ بێت

جۆنگکووک سەیری ڕووخساری کردم پاش ئەوەی ئەو قسەیەم کرد پاشان سەیری ڕووخساری یونگی کردەوە و بە هێمنی دەستی شل کردەوە و یونگیش یەخەی کراسەکەی ڕێک کردەوە

جۆنگکووک: بمبووره

یونگی: کێشه نییە

:ب..بابچینە ژوورەوە

بەزۆر خەندەم کرد ، ڕۆشتم دەرگاکەم کردەوە یونگی ڕۆشتە ژوورەوە جۆنگکووکیش سەیری منی کرد وەک ئەوەی بڵێ بێمە ژوورەوە منیش سەرم بە بەڵێ جوڵاند ، بینیم تێهیۆنگ لە ئێمە دەڕوانێ ، وادیارە دەیەوێ بڕوات ئەو

:تێهیۆنگ تۆش وەرە

سەری بە نەخێر جوڵاند ، شتەکانی دانا لەسەر زەویەکە

:تکایە مەڕۆ

من لە ئێستادا لەهەموو کەس زیاتر متمانەم بەوە ، بزەیەکی کردو شتەکانیهەڵگرت بەرەوو ڕووم هات و چووینە ژوورەوە

: من داوای خواردن دەکەم

یونگی: پێویست....

زەنگی ماڵەکەم قسەکەی بە یونگی بڕی ، ڕۆشتم بۆ کردنەوەی دەرگاکە ، کردمەوە کایڵی بوو ،بەخێرای لەباوەشی گرتمو پاشان باوەشەکەی پچڕاندو

کایڵی: بیرم دەکردی

:من زیاتر

هاتە ژوورەوەو بەشۆکیەوە لە هەمووانی ڕووانی پاشان ڕووی لە جۆنگکووک کردو وتی

کایڵی : سڵاو

یونگی بە بێدەنگی لە کایڵی دەڕوانی

جۆنگکووک:سڵاو

:ئاهـ...کایڵی تۆ لەوێ دانیشە من داوای خواردن دەکەم

یونگی:پێویست ناکات

کایڵی: تۆ کە پێویستت نییە بەناوی هەمووانەوە قسە مەکە من زۆرم برسیە تکایە جێنەر داوای بکە

یونگی بە باوەڕ پێنەکراویەوە سەیری دەکرد

کایڵی لەبەرامبەری یونگی دانیشت ، منیش پەیوەندیمبە چێشت خانەیەکەوە کرد  و داوایی خواردنم کرد ، پاشان گەڕامەوە بۆ پاڵ تێهیۆنگ دانیشتم کە بەرامبەری یونگی و جۆنگکووکە، بە بێدەنگی لە یونگیم دەڕوانی ، کە تەنها یەک دەرفەتی بچووکم دەست بکەوێت دەیکووژم ، دال می چی کردبوو لە ژیانیدا کە بەو شێوەیە مرد؟ تەنانەت ئازاری مێروویەکی بچووکیشیان نەدابوو

یونگی پاکەتی جگەرەکەی دەرهێنا و خستیە بەینی لێوەکانی پاشان چەرخەکەی دەرهێناو ویستی دایبگرسێنێ

 جــــێــــنــــەࢪ❦Where stories live. Discover now