Jenner's pov
هەوڵی کردنەوەی چاوەکانمدا کاتێک هەستم بەو شلە ساردەی سەر ڕووخسارم کرد ، چاوەکانم کردەوە لە سەکنی سەیارەکەم دانیشتووم ، و جەنگکووک لێی دەڕوانیم و دەبەیەک ئاوی بەدەستەوە بوو
کاتێک بە تەواوی هۆشم کردەوە پاڵم بە شانی جەنگکووکەوە ناو هاتمه دەرەوە لە سەیارەکەم ، ڕۆشتمە جێگەی شۆفێرو سەیارەکەم ئیش پێکرد و ڕۆشتم و جەنگکووکم بە وەستاوی لەوێ جێهێشت
من ئاشکرا بووم کە نەخۆشی دەروونیم هەیە ، چاوەکانم فرمێسێک تێیدا قەتیز بوو سەیارەکەم لە قەراغی جادەکە ڕاگرت ، چونکە بەهۆی فرمێسکەکانمەوە ،چونکە بە تەڵخی شتەکانم دەبینی
لەوێدا کەمێک وەستام هەتا ئارام بوومەوە ، دال می و هۆسۆک بانگ دەکەم بۆ ماڵەکەم بۆ ئەم ئێوارەیە دەمەوێ کەمێک کات بەسەر بەرم و ئەمڕۆ لەبیر خۆم بببمەوه
*** *** ***
چاوەڕوانی هاتنی هۆسۆکو دال میم ، ژەمی ئێوارە ئامادەیە بەڵام ئەوان هەتا ئێستە دیار نین ، زەنگی دەرگا هات بە خێرای ڕۆشتم کردمەوە ، هەرکە ڕووخساری دال میم بینی باوەشم لێدا ، پاشان هۆسۆک هاتە ژوورەوە
: کوڕەکەت لە کوێیە؟!
دال می : لای دایکم نووستبوو ، نەمویست هەڵی بسێنم چونکە ماوەیەکی زۆرەوە بەو شێوەیە نەخەوتووە
:باشە
(بەخەندەوە)خواردنەکانم لەسەر مێزەکە داناو ژەمی ئێوارەمان خوارد ، دوای ژەمی ئێوارە یاری گۆ مان کرد ، وپاشان گۆرانیمان وت ، دواتر سەیری فیلممان کرد هەتا درەنگانێکی شەو
دال می : کاتی ڕۆشتنەوەیە
:ئەمشەو لێرە بمێننەوە
هۆسۆک: کوڕەکەم بەبێ باوکی خەوی لێناکەوێ
دالمی : نەخێر بەبێ من خەوی لێناکەوێ
وەستابووم لەوانم دەڕووانی ، سەرم بەبەڵێ جوڵاند ، پاشان دوای ماڵئاوای ڕۆشتن ، دەستم کرد بە خاوێن کردنەوەی ماڵەکەم ، خەوم نەدەهات ، ئەمشەو لە شەوەکانی دیکە ئاسوودەتر بوو بۆم ، ڕۆشتمە ژووری نیگار کێشان دەستم کرد پێی کرد
لەکاتژمێرەکەم ڕوانی پاش تەواو بوونی وێنەکان ، کاتژمێر نۆی بەیانیە ، لە دوێنێ شەوەوە هەتا ئێستە نەخەوتووم ، ڕۆشتم بۆ گەرماو دەستم شۆرد پاشان لەسەر جێگەکەم پاڵ کەوتم لە سەقفی ژوورەکەم دەڕوانی
خەوم لێناکەوێت ، سەڕەڕای ئەو هەموو ماوەیە کە بەخەبەر بووم ، ڕۆشتمە باخچەکە و ئاوی گوڵەکانمدا ، سەرنجم چووە سەر ماڵی جەنگکووک ، دوێنێ تووڕەو شەرمەزار بووم ، تووڕە بووم بەوەی که زانی نەخۆشی دەروونیم هەیە ، شەرمەزار بووم بە ڕەفتارەکانی سونهی
![](https://img.wattpad.com/cover/356264526-288-k210259.jpg)
YOU ARE READING
جــــێــــنــــەࢪ❦
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...