Jenner's pov
لەگەڵ تێهیۆنگ بەیەکەوە بەڕێ دەکەوین بۆ ئاهەنگەکە بەیەکەوە جلەکانمان کڕی ، کە عەزیەکی شینی ئاسمانی و کە خۆت دەبوو قۆڵە زیادەکانی بکەیتە دەستت ، ڕەنگی سپی بوو
(هەنێک عەزی هەیە قۆڵی نییە ، قۆڵی زیادە هەیە ، کە خۆت ئەتوانی بیکەیتە دەستت زۆربەی عەزیەکان هەیانە)
پێڵاوێکی بنبەرزی سپی و جانتایەکی سپی ، تێهیۆنگ کراسێکی نیلی لەبەردابوو و قاتێکی ڕەش ، کە جسمە پانەکەی بەدەر خستبوو ،پێڵاوی ڕەش ، قژی کەمێک بۆ کورت کرایەوە و بەڵام هیچ ڕێکی نەخست سەرەڕای ئەوانەش هێشتا لێیدێت
گەشتینە جێ، بڕیار وایە من و بانگچان زووتر لەهەمووان بڕۆین بۆ ئاشت بوونەوە ، تێهیۆنگیشم لەگەڵ خۆم هێنا ، کاتێکە سەیارەکەم وەستاند لە پاڕکینگ ، بانگچانو هیۆنسۆکم بینی لەبەردەم بیناکەدا
هیۆنسۆک دەستی هەڵبڕی بۆئەوەی بیبینین ، بێ ئاگایە لەوەی من زووتر ئەوانم دیوە ، لەگەڵ تێهیۆنگدا بەرەو ڕوویان ڕۆشتین ، بانگچان لە موبایلەکەی دەڕووانی ، لەبەردەمیاندا وەستاین ، موبایلەکەی خستەوە نێو گیرفانیو لێی ڕووانیم
هیۆنسۆک: هاوڕێیان من و تێهیۆنگ دەڕۆین ئێوەش گەورەن دەتوانن بە گفتوگۆ کێشەکانتان چارەسەر بکەن نەک لێدان و چەقۆ هەڵگرتن باشە؟
دەستی خستە سەر شانی تێهیۆنگ و ڕۆشت ، نە من نە بانگچان هیچ یەکێکمان قسەمان نەدەکرد ، تەنانەت وشەیەکیش بێدەنگیەکی بێزارکەر ڕووی تێکردبووین ، پێویستە یەکێکمان دەستپێشخەری بکەین لە قسەکردن
بانگچان: جێنەر...ئەو ڕۆژە.....
لە زەویەکەی دەڕووانی و بەدوودڵیەوە قسەی دەکرد
:بمبوورە
بەشۆکەوە سەیری دەکردم وەک بڵێی چاوەڕێی ئەو قسەیە نەبێت لەمن
:من بەڕاستی داوای لێبوردن ئەکەم
بانگچان: نا نەخێر من داوای لێبوردن ئەکەم نەدەبوو بەو شێوەیە ڕەفتار بکەم من تووڕە بووم ، من تەنها بیری سونهیم دەکرد و ئەوان تاوانباریان کردم ، توڕەبوونەکەم بەسەرتۆدا ڕشت
:کێشە نییە.. بەڵام دەمەوێ شتێک بزانم چۆن زانیت من ژنێکی...
بانگچان: من شەش ساڵ پێش ئێستە جۆنگکووکم دەناسی کاری نیوە کاتی دەکرد لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئێمە وەک کارگوزار ، پاشان دیار نەما و لەپڕ دەرکەوتەوە بە دەوڵەمەندیەوە تەنها مانگێکی خایاند ، گوێم لە کارمەندەکانی کۆمپانیاکەمەوە بوو کە دەیانوت هاوسەرگیری کردووەتەوە دووبارە ، پاش ماوەیەک بووم بە هاوڕێ لەگەڵی بەهۆی ڕۆزەوە ، پاشی چەند ساڵێکی تر ، تۆ هاتیتە ناومان هەستم بە شتێکی سەیر دەکرد لەو نێوانەدا ، جۆنگکووک قسەکردنی کەم کردەوەو هەمیشە لە تۆی دەڕووانی ، ڕۆشتمەوە بۆ کۆمپانیاکە و داوای فایلی شەش ساڵ پێش ئێستەی کارگوزارەکانم کرد و وێنەی جۆنگکووکم بینیەوه کە پێشئەوەی هاوسەرگیری لەگهڵ ڕۆز بکات لەگەڵ کەسێکی دیکە کردوویەتی ، بەڵام ناوی تۆ نەدرابوو لەسەر فایلەکەی ، ناونیشانی باڵەخانەیەکی کۆن درابوو کە هێشتا وەک خۆی ماوە لەسەر فایلەکە کە ئەوە ماڵی پیشووتان بوو ، ڕۆشتمەوە بۆ ئەو باڵەخانەیە داوام لە خاوەنەکەی کرد ، کە سەیری فایلی شەش ساڵ پێش ئێستە بکەم و ئەویش پێیدام ، ناوی تۆو جۆنگکووک لەسەر بوو کە بەیەکەوە ماڵەکەتان بەکرێ گرتووەو دووکەسنو تێیدا دەژین بۆم دەرکەوت تۆو جۆنگکووک پێشتر هاوسەری یەکدی بوون بمبووره بە مەراق بووم بۆ زانینی ، لەکۆتایدا لە دەمە گەمژەکەم دەرچوو ، بەڵێن دەدەم جارێکی دیکه دووبارە نەبێتەوە
ESTÁS LEYENDO
جــــێــــنــــەࢪ❦
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...