بەشی سیانزە

333 75 87
                                    


Jenner's pov




کەمێک وەستام ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

:تەرمەکەیان ڕادەست کردەوە؟

هیۆنسۆک: بەڵێ ، شەو دەچین بۆ ئەوێ ئەرکێکی دیکه هەیە دەبێ ئەنجامی بدەین

:بەیەکەوە؟

هیۆنسۆک: نەخێر ، من تەنها لە دوورەوە دەوەستم چونکە ئەرکی من بەوشێوەیەیە

:باشە

هیۆنسۆک: کەمێکی تر ئامادە بە

پەیوەندیەکەی داخستەوە ، ڕۆشتمە ژووری نووستنەکەم ، پانتۆڵه ڕەشەکەم دەرهێنا و بلووسە ڕەشەکەم لەبەر کرد کڵاوە ڕەشەکەشم بەهەمان شێوە دەرهێنا

کەمێک ورد بوومەوە و خۆم چەماندەوە جلەکانم لادا لەناو دۆڵابەکەم ، بە توندی لە تەختەکەم داو لێبوویەوە ، تەختەکەم لادا و چەکەکانم بینی ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا کە دەبێ دووبارە دەست بکەمەوه بەهەمان کاری منداڵیم

چەکەکەم دەرهێنا ، و خستمە ناو سندووقی گیتارەکە
(سندووقی گیتارەکە مەبەستی ئەو بەرگەیە کە گیتارەکەی تیا هەڵەگیرێ ، دوایش ئەزانن بۆچی ئەیکاتە ناو ئەو سندووقەوە)

فیشەکەکانیم لە کیسه ڕەشەکه دەرهێناو ، خستمە ناو سندووقی گیتارەکەوەو ،سەرەکەیم داخست و کردمە شانم ، بەهێمنی بەرەوه دەرەوە ڕۆشتم ، دەرگای دەرەوەم کردەوە تێهیۆنگ سەیری دەرکردم ، کۆڵانەکە کەسی لێنەبوو جگەلە تێهیۆنگ

ئەویش خێرا دەستی جوڵاند و خەندەیەکی چوار گۆشەی کرد و سڵاوی دەکرد ، لەجێی خۆم وەستام ، خۆزگە بەژیانە سادەکەی دەخوازم ، کە دەچێت بۆ کار و بەئارامی لەخانووەکەیدا دەژی بێ ئەوەی تەنانەت گوێی لەدەنگێکەوە بێت ، لەخانووەکەی تەنیشتم ڕووانی ، کە نۆژەنی دەکەنەوە ، ئەو پیاوەی که پێشتر لەوێ بوو ،بێزارەکە لەوێ ڕۆشت بەهۆی سوتانی خانوەکەیەوە کە بە دڕەندەی لە تێهیۆنگیدا ، ئێستە نۆژەنی دەکەنەوە پێم وابێ نهۆمێکی دیکەش لەسەرەوە دەکەنەوە

وەڵامی سڵاوەکەی تێهیۆنگم نەدایەوەو ڕۆشتم ، کاتی ئەوە نییە ، دەبێ زوو لەوێ بم ، دەنگێک لە موبایلەکەوە هات ، ئەو موبایلەی کە یونگی بەجێی هێشت لەماڵەکەم و کەمێک پێش ئێسته بەو موبایلە لەگەڵ هیۆنسۆک قسەم کرد ، نامەیەکم بۆهاتبوو لێم ڕووانی کە ناونیشانی یەکێک لە بیناکانی پێدابووم

تەکسەیەکم گرتو ڕۆشتم بۆ ئەوێ ، لەبەردەم بیناکە وەستام کە ئوتێلێک بوو ، ڕۆشتمه ژوورەوه ، لەبەردەم مێزەکە وەستام

:سڵاو

کچێک: سڵاو فەرموو دەتەوێت ژوور بە کرێ بگری لێرە؟

:نەخێر ، من پێشتر لێرە ژوورێکیان بۆ بەکرێ گرتووم

کچەکه کەمێک وەستاو جدی بوویەوە بێ وتی هیچ شتێک کلیلەکەی پێدام ، کەواتە سەر بە کۆمەڵەکەیە

 جــــێــــنــــەࢪ❦Where stories live. Discover now