بەشی بیست

349 71 307
                                    

دەی ئەکتیڤی بکەن بۆم دڵاننن


Jenner's pov




دانیشتم قاچەکانم هێشتا لە نێو ئاوەکەدا بوو ، هەستم بە چاکەتێک کرد لەسەر شانمدا ، بەخێرای ئاوڕم دایەوە ، هیۆنسۆک بوو یارمەتیدا هەستمەوە ، دەستێکم لەسەر شانی داناو بە شەلی ڕێمان کرد

نزیک بووینەوە لە شەقامەکەوە و چووینە سەیارەکەی یوونگی ، له یونگیم ڕووانی جلە ئافرەتەکانی دانابوویەوە و بەبێئارامی له پێشی خۆی ئەڕووانی

هیۆنسۆک: کارێکی باشتکرد جێن

(بەخەندەوە)

بزەیەکم بۆ کرد ، قاچم زۆر ئازاری هەیە ، گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە هیۆنسۆک لەماڵەکەی من بەیەکەوە قاچممان تیمارکرد ، کۆمەڵەکە هەموو شتێکیان فێر کردووین تەنانەت چارەسەری برینەکانیش

هیۆنسۆک لەسەر قەنەفەکان خەوی لێکەوت ،بەهۆی زۆری ئازارەوە خەوم لێنەدەکەوت ، هەوڵم دەدا خەوم لێبکەوێ و ئازارەکەی لەیاد بکەم خەوم لێنەدەکەوت ، هەستامەوە ڕۆشتم بۆ چێشتخانە و پاکەت جگەرەکم دەرهێنا لەناو کەوانتەرەکەم، تەنها یەک پاکەتم ماوە ، ئەم ماوەیە پێم وابێ جگەرە زۆر دەکێشم

چەرخەکەم هەڵگرت ویستم گڕی پێوەبێنم ، هیۆنسۆکم بینی لەسەر قەنەفەکە ڕاکێشاوە ، ئاهێکی بێزاریم هەڵکێشا بەرەو دەرەوە ڕۆشتم ، شتێکی سەیر هات بە مێشکمدا ڕۆز و جۆنگکووک منیان بەو جلە سوورەوە بینی

موبایلەکەم دەرهێنا و پەیوەندیم بە یونگیەوە کرد

: یونگی عەزیەکی دیکەی سوورم لەو شێوەیە دەوێ هەوڵدە بەزووترین کات پەیای بکەی

یونگی: دەزانی ئەو عەزیەی تۆ داوای ئەکەیت تەنها سێ دانەی بەردەستە لەکۆریا؟ و لەلەندەن دووانی بەردەستە؟

: کەواتە هەوڵێکم بۆ بدە دەکەومە کێشەوە

(بەپاڕانەوە)

یونگی پەیوەندیەکەی داخستەوە ، مانای وایە بۆم پەیدا دەکات ، بزەیەک گرتمی ، لەبەردەم دەرگاکەی دەرەوەدا دانیشتم ، چەرخەکەم دەرهێناو گڕم پێوەنا ، دووکەڵەکەم هەڵمژی ، دەنگە دەنگێک هات پێم وابێ لەماڵی جۆنگکووکەوەیە ماڵئاوای لە میوانەکانیان دەکەن

گوێم پێی نەدا لە زەوییەکەم ڕووانی ، بۆ ئەوەی ڕووخسارم نەبینن ، دەنگی ئافرەتێک دەهات کە قسەی لەگەڵ دەکردن ، پاشان دەنگی کوڕێک هات و شۆک بووم لەجێگەی خۆم ناکرێ ئەوبێت ، سەرم هەڵبڕی ، چاوەکانم فرمێسک تێیدا قەتیز بوو

ویستم هەستمەوەو بڕۆمە ژوورەوە بەڵام ئەوە شتەکان خراپتر ئەکات و من ئەبینن ،باشترە لە جێگەی خۆمبم ، جگەرەکەم خستە سەر زەویەکە و پێمپێدانا ، جوان نییە بۆ ئافرەت جگەرە بکێشێت ، دەستی ئافرەتەکەی تەنیشتی گرت پێم وابێ لەکۆتایدا هاوسەرگیری کرد ، بزەیەک گرتمی هەموو جارێک لەپاڵ مندا ناوی ئەو کچەی دەهێنا

 جــــێــــنــــەࢪ❦Where stories live. Discover now