بەشی هەژدە

426 75 327
                                    


جەماعەت پێویستم بە یارمەتیتانە ئەکتیڤی بکەن بۆم ♡








Jenner's pov





یونگی: دالمی و هۆسۆک من نەمکوشتون

(بەتووڕەییەوە)

:چی؟ من خۆم تۆم بینی ئەو شەوە لەبەردەم ماڵی دالمی و هۆسۆک وەستابوویتو تەرمەکانیان هێنایە دەرەوە

(بەتووڕەییەو هاوارەوە)

یونگی کەمێک وەستا ، هەناسەیەکی هەڵمژی

یونگی: من نەمکوشتبوون ، من تەنها ئەرکم دەرهێنانی تەرمی ئەوان بوو لەوێ ، کەسێکی تر کووشتی نازانم کێ بوو ، بەڵام جێنەر کۆمەڵەکه خۆیان بۆیان دیاری کردووین کە کێ بژی و کێ بمرێ بۆ هەر یەکێک لە ئێمە

(بەهێمنی)

لێیم ڕووانی فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە ، نەمتوانی لەوە زیاتر خۆم بگرم و نەگریم بۆ دالمی ، پڕ بەدەنگ گریانم زیاتر بوو ، قوڕگم وشک بووبوو ، فرمێسکەکانم دەسڕی و دووبارە فرمێسکی نوێ شوێنیان دەگرتەوە ، کڵاوەکەی سەرم هێنایە خوارەوە ، دەستم بە چاوەکانمەوە گرت ، پڕ بەدەنگم گریام

لەلایەن یونگیەوە ڕاکێشرام بۆ نێو باوەشی ،دەستی دەهێنا بە پشتمدا بەبێدەنگی ، باوەشەکەی پچڕاندو سەیارەکەی داگیرساند و بەڕێ کەوتین بۆ ماڵەوە سەیارەکەی ڕاگرت و لێی ڕووانیم ، لێیم ڕووانیەوە

: بڕۆ خۆت بگۆڕەوەو دەچین ژەمی بەیانی دەخۆین

(بەشێوەیەکی ئاسای)

یونگی سەری بەبەڵێ جوڵاند

ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە جلێکی سادەم لەبەر کرد بۆ چوونە دەرەوە ، هێشتا خۆر هەڵنەهاتبوو ، دڵنیا نەبووم پەیوەندی بە هیۆنسۆکەوە بکەم ، بەڵام ئەیکەم

هیۆنسۆک: کێیە؟

(بەبێزاری)

: دەتەوێ کێ بێ بەم بەیانیە

هیۆنسۆک: ئاهــ هێشتا خۆر هەڵنەهاتووە گەمژە

: پێش کاتژمێر چوار لەبەردەم ماڵەکەمدابە ، چاوەڕێت ناکەین

هیۆنسۆک: ناکەین؟! بۆچی بە کۆ قسەدەکەی چەن کەسن؟

: وەرەو خۆت بیبینە

پەیوەندیەکەم داخستەوە ، جانتایەکی بچووکم دەرهێناو ئەڵقەکانم تێکردە ناویەوە ، دڵنیا نیم بیانفرۆشم یان بیدەمەوە بە جۆنگکووک لەسەر جێگەی نووستنەکەم دانا بۆ ئەوەی دواتر هاتمەوە بیبینم ، بە هیلاکیەوە خۆم هەڵدایە سەر قەنەفەی ژووری دانیشتنەکە ، تەلەفیزیۆنەکەم داگیرساند

 جــــێــــنــــەࢪ❦Where stories live. Discover now