__
”شایەتحاڵی زۆر هەیە. ئێستا باوەڕم پێدەکەیت، لێکۆڵەڕ؟؟“ جۆنگکووک پرسی، & لێکۆڵەرەکە ئاهێکی هەڵکێشا.
”خاڵێکی باشت هەیە. بەڵام زیاتر لێی دەخوێنمەوە. سوپاس کاپتن. “شوێنی تاوانەکەیان پاککردەوە و هێشتا سەیری گومانلێکراو دەکەن چونکە هێشتا پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.
”واهـ !“ تای بە سەرسوڕمانەوە لە قۆڵی جۆنگکووکی دا. ”تۆش دەتوانیت ببیت بە لێکۆڵەر! ئەوەیان شاز بوو!“ جۆنگکووک تەنها سەری لەقاند.
”چۆن زانیت من بینیومە؟ “ئەو پرسی. ”تۆ زۆر ئاشکرای. تۆ شوێنم کەوتبوویت. کاتێک گەیشتمە ئۆفیسەکەم لە پشت دیوارەکانەوە تۆم بینی.“
دەمی تای کرایەوە، نازانێت چی بڵێت. ئایا بەڕاستی سیخوڕێکی خراپە؟
” من ناپرسم بۆچی شوێنم دەکەویت چونکە دەزانم تەنها ئینکاری دەکەیت.“ جۆنگکووک وتی & ڕۆیشت.
تای نەیتوانی کۆنتڕۆڵی زەردەخەنەکەی بکات.”ئەوە مانای ئەوەیە کە چاودێری من دەکات؟ بەڕاستی چاوی لەسەر منە.“
YOU ARE READING
ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤
Fanfictionکیم تایهیۆنگ و جیۆن جۆنگکووک ئەم چیڕۆکە لە ئینگلیزیەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی نووسەرەکەی لە تویتەر ARTSEOULVK بۆ ئەوەی کوردیش بیخوێنێتەوە وەرم گێڕا هیوادارم بەدڵتان بێت. خاوەنی چیڕۆکەکە نیم تەنها وەرگێڕدراوە!!! written by: Binibining Mia