Part 2

251 57 273
                                    


جۆنگکووک : منیش جیۆن جۆنگکووک

تایھۆنگ : جۆنگکووک ؟ خۆشحاڵ بووم

جۆنگکووک : منیش کیم تایھۆنگ ( بە زەردەخەنەیەکەوە وتی و بە قوڵی سەیری چاوەکانی تای دەکرد )

تایھۆنگ : لەکەیەوە لێرە کار دەکەیت؟

جۆنگکووک : ئەو پرسیارە لەناکاوە بەھۆی چیە؟

تایھۆنگ : پێشووتر لێرە نەمدیبوویت ( وتی و برۆیەکی بەرز کردەوە جۆنگکووک سەری بە بەڵێ لەقاند )

جۆنگکووک : حەفتەیەکە

تایھۆنگ تەنھا سەری بە مانای تێگەیشتن لەقاند

ئەوان ھەردووکیان زۆر کەم قسەدەکەن تاوەکو بتوانن گفتوگۆیەکی درێژ بکەن

جۆنگکووک : قاوە دەخۆیتەوە؟

تایھۆنگ سەری بە بەڵێ لەقاند

جۆنگکووک : کەوایە ئێستا دەگەڕێمەوە

...

؟؟؟ : ئۆو سیخوڕ A5 دەمێکە نەمدیوی ( وتی وباوەشی بە A5 داکرد )

سA5 : سیخوڕ A2 بیستم بۆ ئەرکێ چوبویە چین سەرکەوتوبویت؟

سA2 : تا ئێستا لەھیچ ئەرکێ شکستم ھێناوە؟ ( بە بزەیەکی لارەوە وتی )

سA5 : لەخۆبایی گەمژە بیرت بێ گەر پلەشت بەرزتر بێ ھەمووکات لەتۆ باشترم

سA2 : بەڵێ بەڵێ بۆیە تاوەکو ئێستا A5ی ، بەم بۆنەیەوە دەتەوێ ئەمشەو چوونە دەرەوەیەکی ھاوڕێیانەمان ھەبێ ؟

سA5 : بۆنا چاوەڕێت دەبم لە شوێنەکەی خۆمان

سA2 : کەوایە ئێستاش دەچمە لای سەرۆک تاوەکو ئەرکی نوێم پێبدا دەتبینمەوە

...

جۆنگکووک : سڵاو؟

جیمین : ئۆھ سڵاو

جۆنگکووک : کیم تایھۆنگ لێرەیە؟

دوو حەفتە بەسەریەکتر ناسینیاندا تێپەڕیوە

جیمین : چ کارێکت بە ئەوە؟

جۆنگکووک : ھاوڕێمە

جیمین بە نامۆیی سەیری جۆنگکووکی کرد

جیمین : ئەو ڕۆشت

جۆنگکووک سەری بە باشە لەقاند و ویستی بچێتە دەرەوە

جیمین : کوا سوپاس؟

سیخوڕی مافیاکە 𝐭𝐤Where stories live. Discover now