Part 4

247 49 64
                                    


یونگی : ھەموو شتێک بەتەواوی لەسەر ئەو و ژیانی دەزانم

ھۆسۆک : سەرنج ڕاکێشە نمونە یانیش ڕوونتر بڵێم وەکوچی؟

یونگی : واتا لەو کاتەی لەدایک بوە تاوەکو ئێستای ( بەساردی وتی و سەیری تایھۆنگی کرد لە ڕاستیدا ئەوە کەمێ تایھۆنگی شڵەژاند )

نامجوون : با لە خێزانەوە دەست پێبکەین

یونگی : خێزانی نیە لە تەمەنی ھەشت ساڵیەوە

تایھۆنگ کەمێ سەیری یونگی کرد

تایھۆنگ : کەوایە ھۆکاری نەبونیان چیە؟

یونگی : دایکت لەگەڵ لەدایک بونت مردوە باوکیشت کوژراوە بەبێ مەبەست

تایھۆنگ : لەکوێ گەورە بوومە؟

یونگی : ماوەیەک لای پوورت لەدوایدا ھەتیوخانە کاتێ چیتر ئامادە نەبوو بەخێوت بکا

تایھۆنگ : دەرچوی چ بەشێکم ؟

یونگی : بازرگانی

تایھۆنگ : لە چەند ساڵی زانکۆم تەواو کردوە؟

یونگی : ٢٣ ساڵی

تایھۆنگ : بۆستە دڵخوازترین خواردنم چیە ؟

یونگی : گۆشت

تایھۆنگ کەمێ وەستا

ھۆسۆک : چی بوو؟

تایھۆنگ : بەڕاستی ئەوە ئەو پرسیارەبوو خۆم بە قوڕسی وەڵامەکەم دەزانی نایابە تۆ وەکو گوگڵێکی تایبەتی من وایت ( بەگەمژانە وتی و دەستی بەسەریەوە گرت )

یونگی : ئەوە یاری نیە

تایھۆنگ : بەڵام زیاتر لە یاری دەچوو ( بەئاسایی وتی و ڕۆشتە تەنیشت جۆنگکووکەوە دانیشت و خۆی خستە باوەشیەوە لەکاتێکدا جۆنگکووک تەواوی کاتەکە بە بێدەنگی سەیری گفتوگۆکەی دەکرد )

جۆنگکووک : برینەکەی سەرت چۆنە ؟ ئازاری نییە؟ ( بەگرینگی پێدانەوە وتی و سەیری تایھۆنگی کرد )

تایھۆنگ : ئازاری نییە زۆر باشە

نامجوون : کەوایە با بچین نانی بەیانی بخۆین

ھۆسۆک : ئۆوو ئەوە خۆشە ( وتی و خێرا ڕۆشت )

تایھۆنگ : دەمەوێ بچمەوە ماڵەکەم

جۆنگکووک : ئەوە لەبیربکە

تایھۆنگ : بەڵام پێویستم بەھەندێ شتە ناتوانم ئاوا جێیبھێڵم

سیخوڕی مافیاکە 𝐭𝐤Where stories live. Discover now